ئایا ئەمریکا لە روخاندنی رژێمی ئێستای تاران، ئامانجێکی تری ئاشکرا کردوە؟

ئایا ئەمریکا لە روخاندنی رژێمی ئێستای تاران، ئامانجێکی تری ئاشکرا کردوە؟

جار بینراوە: (91)

وا حەوت رۆژ تێپەڕ بو بەسەر گورزە هاوبەشەکەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و ئیسراییلدا بۆ سەر تەواوی ژێرخانی سەربازیی و ی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا .

وەك پێشتریش لە ێکدا لە یەکەم رۆژی گورزە سەربازییە هاوبەشەکەدا ئاماژەمان بۆ کردبو ، ئامانجەکە کۆتایی هێنانە بەم دارو دەستەیەی ئێستا و هێنانە کایەی ئێرانێکی بێ وزەی ئەتۆم و بێ چەکی بالیستیی و کۆمەڵکوژ و چەندین ئامانجی ی و سیاسیی تریش لە ناوچەکەدا .

هەر بۆیە لە تازەترین لێدوانیدا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا دوپاتیکردەوە کە دەبێت ئێران مل کەچ بێت و خۆبەدەستەوەدان ئیمزا بکات ، ئەمریکاش بەشدار بێت لە دانانی سەرکردایەتیی تازەی ئێران .

تا ئێستا پلانەکەی زایۆنی ی (کە ئەمریکا و ئیسراییل جێبەجێی دەکەن) ، بە راشکاویی ئاماژەی نەکردوە بۆ هەماهەنگیی کردن لەگەڵ هیچ کام لە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆن ، لەولاشەوە کۆشکی سپی بەرەسمی ئاشکرایکرد کە واشنتن نیازی نییە هیچ کام لە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆن لەوانە کورد چەکدار بکات بۆ لێدانی رژێمی ئێران .کەواتە ئامانجەکە ئاشکرایە کە ئەمریکا و ئیسراییل بە دوای ئەڵتەرناتیڤی دیموکراسیی دا ناگەڕێن بۆ ئێران ، بگرە نیازیانە هەر لە نێو خودی ئەم مۆرك و ریتمەی حوکمڕانییدا کەسانێك ببنە جێگرەوەی رژێمەکە ، هەروەك دەبینین لە سوریادا بەو حوکمە رازین کە لە جێگەی بەشار ئەسەدە .

کەچی بە داخەوە بەشێك لە روناکبیر و کەسایەتیی سیاسیی ، لە لایەك سەرکردایەتیی سیاسیی لە هەرێمی کوردستان هان دەدەن بە کردنەوەی سنورەکان بۆ پێشمەرگەکانی ئێران بۆ هێرش کردنە سەر ئێران ، لەولاشەوە داوا لە هێزەکانی ئەودیو دەکەن بچنە ناو خاکی ئێرانەوە و دەرفەت لەدەست نەدەن.

هەمو کەسێکی خاوەن ویژدان ، مرۆڤ دۆست ، دیموکراتخواز ، کوردپەروەر ،نیشتمان پەروەر و ، ی ویست و خواستی ئەوەیە کۆتایی رژێمی خوێنخۆر و دژە ئینسان لە ئێران بە زوترین کات کۆتایی بێت و بڕوخێت . بەڵام کە هیچ پلان و بەرنامەیەك لە ئارادا نەبێت لە ناوەندی بڕیار لەلایەن رێکخراوی زایۆنی یەوە ، ئامانجەکەش تا ئێستا هەر لەناوبردنی توانا ئەتۆمیی و بالیستیی و چەکە کۆمەڵکوژەکانی ئێران بێت ، ئیتر بۆچی بە ختو خۆڕایی کورد لە ئێران ببنە قوربانیی ، لەولاشەوە رژێمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامیی بە پێی قسە باوەکە ( علیّ وعلی أعدائی ) هەڕەشەکانی بۆ وێران کردنی هەرێمی کوردستان لە سەرە مەرگی خۆیدا جێبەجێ بکات .

بۆیە هەق نییە بە دروشمی بریقەدار زیان بە بزوتنەوەی هەقخوازانەی دیموکراسیی گەلی ئێران بگەیەنرێت ، لەولاشەوە وەکیلەکانی رژێمی ئێران لە عێراق ( مقاوەمەی ئیسلامیی) شارەکانی هەرێمی کوردستان بکوتن .ئەوەتا هێشتا هیچ نەبوە سلێمانی و هەولێریان داوەتە بەر درۆن .ئەوە ترس و زراو تۆقین نییە کە دەیڵێم بەڵکو خۆپارێزییە بۆ رێگرتن لە وێرانیی .

هەر بۆیە ە پوختەکەی رۆژنامەنوسی بەڕێز توانا عوسمان (سەرکێشیکردن) بە روانینێکی واقیعی دەزانم ،بەیان نامەکەی حزبی شیوعیی عێراق و شم لا پەسەندە کە ژیرانە دەبێت مامەڵە بکرێت لە تەك ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا. واتە نابێت خۆمان بدەینە دەست (چی دەبێت با ببێت )لە کاتێکدا هیچ بەرنامەیەك رون نییە و ئەمریکا و ئیسراییل بە نوێنەرایەتیی رێکخراوی زایۆنیی ی هیچ رێککەوتن و هاوپەیمانێتیی و سەنەدێکیان لەگەڵ کورد دا ئیمزا نەکردوە و رون نییە کورد چی دەبێت لە دوای روخاندنی رژێمی ئێستای ئێران ، مقاومەی ئیسلامیی عێراقیش چی بەسەر دێت لە عێراقدا

👤
Live: 35 Today: 2,490 📊 Click Here