ئاشتی
داگیرکەرانی کوردستان و زلهیزەکانی دنیا، بە پێ ی پلان و بەرنامەو نەخشە ی سەربازی ، بە دریژایی مێژوو، بە پێ ی سیناریۆی بەرژەوەندییەکانی خۆیان، کوردیان وەک ئامێرێک بۆ ناکۆکی و ململانێ وشەڕەکانیان، بەکار هێناوە، ئەنجامی سیناریۆکانیان بە کۆمەڵکوژیی کورد کۆتایی هاتووە.
لەشەڕی چاڵدێرانی ١٥١٤ی نیوان (دەوڵەتی عوسمانی سونی تورکی تورکیا ) و (دەوڵەتی سەفەویی شیعەی فارسی ئیران)ی، جوگرافیای ان کرد بە دووبەشەوە، مرنشینە کوردەکان، بوون بە ئامیریی گەمەی (عوسمانی و سەفەویی )، لە یەکتریان دەکوشت .
لە سەرەتایی جەنگی یەکەم لە ١٩١٤ بەریتانیا داگیرکرد،لە ٢٧/ ١٢/ ١٩٢٠ دەوڵەتی کاتی پاشایەتی سونی عەرەبی ئیسلامی یان، لە عێراق دروست کرد، هێزەکانی سوپای پیادەی عیراق و بەریتانیاوهێزی ئاسمانی بەریتانیا چەند جاڕیک کۆمەلکوژیی کوردیان کرد.
بەریتانیاو فەرەنساو کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی مستەفا کەمال ئەتاتوورک، بەڵگەنامەی ١٠ی ئابی ١٩٢٠ی پەیمان نامەی سیڤەریان، لە ٢٤/٧/ ١٩٢٣ دا، مافی چارەنووسی کوردیان، لە سیناریۆی لۆزان لە سویسرا سرییەوە.
* لە سیناریۆی ١٩٢٥ ان کرد بە چوار پارچەی (باکوورو رۆژئاوا و باشوورو رۆژهەڵات )ی کوردستان بە سەر دەوڵەتی (تورکیاو سوریاو عێراق و ئێران ) دابەش کرد، ان کرد بە شەڕگە و کوردیان جینۆساید کرد.
*یەکیتی سۆڤیەت (کۆماری ئازرباینجان) و (کۆماری کوردستان)یان لە ئیران دروست کرد، بەهۆی فشاری بەریتانیاو ،ریکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت و ئێران، کشانەوەی سۆڤیەت، ئێران هەردووکۆمارەکەیان روخاند، بە کۆمەڵکوژی کوردو تورک کۆتایی هات.
لە ١٤/٧/١٩٥٨کۆدەتای ئەفسەرانی ئازادی خواز، بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم، دەوڵەتی کۆماری عێراق یان دامەزراندن، تا ٩/٤/٢٠٠٣ی نەمانی دەسەڵاتی سەدام، لە ١٩٦١ پارتی دیموکراتی کوردستان ،شۆڕشی ئەیلوول یان بەرپاکرد، دژبە دەوڵەتی عێراق، لە ١٩٦٤ پارتی بوون بەدووبەشەوە ،( باڵی مەلایی و جەلالی)، ، باڵی( مەلایی ) بووبە سێبەری ئێران و باڵی( جەلالی )بووبە سێبەری عێراق، شەڕی برا کوژیان بەرپا کرد.
لەدوای بەیانی ١١ی ئازاری ١٩٧٠ تا ئازاری ١٩٧٤، هەردوو باڵەکە یەکیان گرتەوە ،لە ١٩٧٤ شەڕ بەرپا کرایەوە، لە ٦ی ئازاری ١٩٧٥، بە سیناریۆی ئەمەریکاو ئێران، لە نیوان( شا ی ئێران و سەدام حسین جێگری سەرۆک کۆماری عێراق)، بە هەماهەنگی (هۆری بۆمیدین )سەرۆکی جەزائیر، لەرێکەوتنی جەزائیر، شۆڕشی ئەیلوول یان تێک شکاند، گوندەکانی سەرسنوور خاپوور کران و دانیشتوانی گوندەکانیان لە ئۆردوگاکان دا دەستبەسەر کرد.
لە ١٩٧٦ شۆڕشی نوێ بەرپا کرا، لە ٢٠/ ٩ / ١٩٨٠ تا ٦/ ٩/ ١٩٨٨جەنگی عیراق –ئێران هەڵگیرسا، لە ١٩٨٧ بەرەی بوو بە پاشکۆوسێبنەری ی ئێران لەگەڵ پاسدارانی ئیران دژی دەوڵەتی عێراق جەنگان، دەوڵەتی عێراق بە ( ٨ )قۆناغ ئەنفالی کوردی کردوهەڵەبجە و ناوچەکان جیا جیاکانیان ژەهر باران کرد، کوردیان جینۆساید کرد.
*لە ١٩٣٤ حزبی شیوعی لە عێراق لە ژێر سێبەری یەکێتی سۆڤیەت دامەزرا، سۆڤیەت، گەورەترین پاڵپشتی دەوڵەتی عیراق بوو، بەهۆی بەرژەوەندییەکانییەوە، عێراق ی کردبووە بازاڕی فرۆشتنی چەکی کۆکوژیی میلیتاری سەربازی ،فرۆکەی جەنگی و ماشێنی سەربازیی وناپاڵم و هێشۆیی فسفۆڕ و رۆکێتیجیا جیا، هیج هەڵوێستێکی بەرامبەر بە دەوڵەتی عیراق لە کاتی کۆمەڵکوژیی شیوعییەکان وگەلی عیراق دا نەبوو.
لە ٢٠١٤هێزەکانی سوپای دیموکرات (هەسەدە)،شەڕێکی بی وێنەیان دژبە (داعش وگروپە تیرۆریستەکانی قائیدە) کرد، بەخوێنی
( ١١)هەزار شەرڤانانی( پەیەکەو پەیەژە )، نیشتمانەکەیان پاراست، لە سیناریۆیەکی تردا، ئەمەریکاوئەردۆگان و زلهێزەکان، هێزەکانی سوپای ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان کشانەوە، سوپای پیادەی تورکیاو هێزی ئاسمانی تورکیا، بە نوێترین چەکی کۆکوژیی، پەلاماری کۆبانی و عفرین و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی (هەسەدە) یان دا، کوردیان لە رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژ کرد .
گەر بڕوانینە، هەموو زنجیرە رووداوەکانی میژوو ،لە دوای سیناریۆ لۆزان، کورد لە هەر چوار پارچەی نیشتمانەکەی دا، جینۆساید دەکرێ و هیچ کام لە زلهێزەکانی( بەریتانیاو فەرەنساو یەکێتی سۆڤیەت و ئەمەریکا و ناتۆ)، پارێزگاریان لەکورد نەکردوە، بەپێ بەرژەوەندییەکانیان . ان لە گەڵ دەوڵەتی (تورکیاو سوریاو عێراق و ئیران ) فراون ترو قوڵتر کردووە، بەپێ پرۆتۆکۆڵە کانی دژبە چەکی کۆکوژو جینۆساید، دژی بە جینۆسایدی کورد نەبوون.
لە ٢٨/ ٢/ ٢٠٢٦ئەمەریکاو ئیسرائیل، جەنگێکی نوێ یان بە چەکی نوێ تەکنەلۆژیای سەربازی تەکنیکی پێشکەوتوو، دژبە ئیران بەرپا کرد، پەلاماری ئێران یان دا ، بۆ کۆنترۆڵ کردنی دەسەڵاتی حوکمڕانی ئێران.
کورد لە( رۆژهەڵات و باکورو رۆژئاواو باشوور )ی کوردستان، لەم جەنگەی ئەمەریکاو ئیسرائیل و ئەمەریکا و ئیران، هەلوێستێکی ئاشتی یانەو بێ لایانانەی لۆژیکانەی نواند ، سەربە هیچ کام لەو زلهێزانە نییە، کورد ئەمجارە، سوودی لە هەڵە میژووییەکان و خیانەتی زلهێزەکان وەرگرت .
(١٠٣) ساڵە کورد جینۆساید دەکرێ، تەنیا هێزی پێشمەرگەی نیشتمان، بە جەنگی پارتیزانی بەرگریان لە خاکەکەیان کردووە. هیج کام لە وڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکان دۆستی کورد نەبوون.
کورد جەنگی تەکنەلۆژیای تەکنیکی پێشکەوتووی زلهیزەکانی دنیای نایەویت، نایەوێت نیشتمانەکەی وهیج ولاتێکی جیهان، ببێ بە شەڕگەی جەنگی ئەمەریکاو ئیسرائیل و ئێران و جەنگی هیستریاو جینۆسایدی مرۆڤ و خاپوورکردنی وڵاتان، کورد ئاشتی و ئارامی بۆ نیشتمانەکەی و هەموو گەلانی دنیا دەوێ .















Post Comment