ئایا موجتەبا فریا دەکەوێت پێکە ژەهرەکەی بخواتەوە..؟

ئایا موجتەبا فریا دەکەوێت پێکە ژەهرەکەی بخواتەوە..؟

جار بینراوە: (35)

موجتەبا لە جێگای باوکی کرایە رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانییەکان.

کوڕەکەی خامنەئی، دوو بژاردەی لەپێشە و سێیەمی نییە.

بژاردەی یەکەم، درێژەدانە بە ڕێبازەکەی باوکی و بەردەوام بوونە لە جەنگ دژی زایۆنیزم و ئەمریکای شەیتانی گەورە.

ئەگەر موجتەبا کوڕی باوکی بێت، ئەو ئەرکە تەواو دەکات کە باوکی لە ئۆدەی گرتبوو، شەڕ تا کۆتایی.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم بژاردەیە بە داڕوخانی ژێرخان و سەرخان (دەوڵەت)ی کیانە فاشیستەکەی ئێرانییەکان کۆتایی بێت.

ئەمەش بە سروشت باشترین بژاردەیە بۆ نەتەوە ژێردەستەکان کە تینوی رزگاربوونن لە پەت و قەنارەی ئێرانییەکان، بەتایبەت کورد و بەلوج و عەڕەب.

بژاردەی دووەم هەڵگەڕانەوەیە لە باوکی و هەڵکردنی ئاڵای سپییە و تەسلیمبوونە بە زایۆنیزم و شەیتانی گەورە، ئەمریکا.

بەواتایەکی دی، بژاردەی دووەم خواردنەوەی هەمان ئەو پێکە ژەهرەیە کە خومەینی لە ئابی ١٩٨٨ خواردییەوە و کۆتایی بە جەنگی ٨ ساڵەی عیڕاق ئێرانی هێنا.

لە دووەم رۆژی شەڕەکەدا لە چاوپێکەوتنێکدا گۆتم، ئێرانییەکان رەنگە ناچار بن پێکە ژەهرەکە بخۆنەوە و تەسلیمی ترەمپ بن.

بەڵام، گرفتی ئێرانییەکان ئەوە بوو کەسێک نەبوو ئەو پێکە بخواتەوە، چونکە تەنها رابەری باڵاکەیان مافی نۆشینی ئەو پێکە هەیە.

شوکر، ئێستا موجتەبا رابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانییەکانە.

لە ئێستاوە دەبێت بەدوای وەڵامی سێ پرسیاری دا بگەڕێین.

پرسیاری یەکەم ئەوەیە ئایا موجتەبا پێکە ژەهرەکە دەخواتەوە…؟

پرسیاری دووەم ئەوەیە ئایا موجتەبا و کیانە فاشیستەکەی ئێرانییەکان بەرگەی ئەو ژەهرە دەگرن، وەک چۆن خومەینی لە ١٩٨٨ بەرگەی گرت…؟

یان بەرگەی ناگرێت چونکە ئەو ژەهرەی سەدام دەرخواردی خومەینی دا بە حەفتا ئاو شۆراوەتەوە لە چاو ئەو کۆکتێلەی ترەمپ و ناتانیاهۆ بۆ موجتەبایان ئامادەکردووە…؟

پرساری سێیەم یش ئەوەیە ئایا موجتەبا فریا دەکەوێت پێکە ژەهرەکەی بخواتەوە…؟

لە هەموو حاڵەتێکدا، موجتەبا سێیەم و بەدبەختریینی ئایەتوڵای ئێرانییەکانە و رەنگە دوایین ئایەتوڵاش بێت.

👤
Live: 57 Today: 175 📊 Click Here