جەنگی ئیران – ئەمریکا ئیسرائیل و دەرفەت و مەترسیەکانی بۆ کورد

جەنگی ئیران – ئەمریکا ئیسرائیل و دەرفەت و مەترسیەکانی بۆ کورد

جار بینراوە: (0)

جەنگی ئیران – ئەمریکا – ئیسرائیل بۆ کورد چەند دەرفەتە ئەوەندەش مەترسییە، ئەم جەنگە تەنها جەنگیکی ئاسایی و سنورداری نیوان دوو دەوڵەت و دوو وڵات نییە، ئەم جەنگە جەنگیکی گەورە و مەترسیدارە، جەنگە لەگەڵ وڵاتیکی گەورەیی دێرینی رۆژهەڵاتی ناوەراست کە سەرێکی لە ئاسیایە و سەرەکەی تری درێژ دەبیتەوە بۆ ناو دڵی دەوڵەتە عەرەبیەکان لە رێگەی کەناراوەکانی “کەنداو”ەوە، پێگەی سیاسی و ئابووری جیۆپۆڵۆتیکی ئیران، وا هەڵکەوتووە کە هەردوو زلهێزی رووسیاو و چین ناتوانن بە ئاسانی دەستبەرداری بن و لێگەڕێن بروخێت، وەک چۆن ئەمریکا و رۆژئاوا ناهێلن ئۆکرانیا بروخێت.

بۆیە وا پێدەچیت ئەم دوو جەنگەی ئیران – ئەمریکا ئیسرائیل و جەنگی روسیا ئۆکرانیا بەیەکەوە یەک چارەنوسیان هەبیت، یان ئەوەتا هەردوو جەنگەکە بەڕێگەی دبلۆماسی و دانوساندن و گفتوگۆوە یەک لە دوای یەک بە یەک پاکێج کۆتایی پێبهنرێت، یان ئەوەتا جەنگەکە گەورەتر دەبیت، یاخود بەجۆرێک مەترسییەکانی زیاتر بۆ سەر ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و نێودەوڵەتی دروست دەبن، هەڵبەتە هێما و ئاماژەکان ڕوونن بژاردەی یەکەم هەڵدەبژێرن و شەڕی درێژخایەن و بەرپاکردنی جەنگی کە سەرئەنجام هەموو لایەک و مرۆڤایەتی زەرەرمەند دەبێت و کەس براوەی جەنگ نابیت،!! ئەگەر بێتوو لەکاتێکدا جەنگەکە لەمە زیاتر بەخایەنێت و شەرەکە فراوانتر دەبێت و تەواوی ناوچەکە بەگشتی و وڵاتانی دەوروبەریش دەگرێتەوە ، ئەوکاتە عیراق و هەرێمی ش یەکیک دەبێ لەو ناوچانەی کە شەر دەیگریتەوە، بۆیە لەئەگەری تێوەگلانی عیراقدا:

١- هەندێک هێز لە عیراق تێکەڵ بە شەرەکە دەبن، بە تایبەتی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.

٢- کاریگەری لەسەر ژیان و ئاسایشی خەڵک دروست دەکات وەک ئاوارەبوونی خەڵک – کێشەی دروست دەبێت .

*مەترسیەکانی بۆ کورد:

١- ناوچەکە دەبێتە مەیدانی شەر

٢- جموجۆڵی بازرگانی پەکی دەکەوێت

٣- نرخی کاڵاکان بەرز دەبیتەوە

٤- وەبەرهێنان ئیفلیج دەبێت

٥- فشاری وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەت تورکیا و ئیران بۆ سەر کورد زیاد دەکات تاکو ئاستی کۆنترۆڵکردن بەهێزی سەربازی.

*دەرفەتەکانی بۆ کورد:

١- گرنگیدان بە ناوچەی کوردستان لەلایەن هێزە ەکانەوە بە تایبەتی ئەمریکا و ئیسرائیل بە هۆکاری ئەوەی کە کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ هێزەکانیان.

٢- بۆ کورد دەبیتە دەرفەتیکی باش تاکو یە سیاسی و دبلۆماسییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی جیهان پەرە پێ بدەن.

٣- پشتیوانی سەربازی وڵاتانی زلهێز بۆ هێزە ەکان دروست دەبێت.

بۆیە دەبێ هیزە سیاسیەکانی کورد بزانێ چۆن مامەڵە دەکەن و چۆن سود لەم دەرفەتە وەرداگرن و لە رووی سیاسیەوە دەستکەوتی دەبێت و قازانجی لێدەکات بۆبە دەستهێنانی ئامانجەکانی لەهەمانکاتدا هیزەسیاسیەکان نابێت بەبێ مەرج و تێگەیشتنکی دروست ریسک بەچارەنوسی کوردەوە بکەن، چونکە دەوڵەتانی تورکیا٫ ئێران ، عێراق ، سوریا کە ان بەسەردا دابەشکراوە هەموو کاتێک لە کورد بەهێزترن، دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیاش جەنگ بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەن ، بۆیە لەم بارەیەوە گەلەکەمان و هێزە سیاسیەکانی لە هەر چوار پارچەی کوردستان ئەزمونی تاڵیان لەگەڵ ئەو دەوڵەتە زلهێزانە هەیە کە هەر کاتیک بە ئامانجەکانی خۆیان گەیشتبن بێ سێ و دوو بەجێیان هێشتوین وەک چۆن لە ساڵی ١٩٤٦ یەکێتی سۆڤیەتی جاران کۆماری ان بەجێهێشت ، وەک چۆن ئینگلیز پشتی کردە حوکمڕانی مەلیک محمود و کۆتایی پێ هێنا ، هەر دوێنێش ئەمریکا لە رۆژئاوا بەجێهیشت و لە باشوریش لە کۆتایی شەڕی داعش پاشەکشەیان بە پێشمەرگە کردوو ؟ ناوچەکانیان خستەوە ژێر دەستی عیراق بەناوچە دابراوەکانیشەوە… دواجار گرنگە کورد لەو گۆڕانکارییانەدا زۆر ژیر و سیاسیانە مامەڵە بکات، تاوکو لایەنی زەرمەند نەبێت دەستکەوتی نەتەوەیی هەبێت..

بابەتى تر

👤
Live: 142 Today: 1,231 📊 Click Here