یەکێتی مامۆستایان: هیچ مامۆستایەکی گرێبەست لە لایەن حکومەتەوە لانابرێت

یەکێتی مامۆستایان: هیچ مامۆستایەکی گرێبەست لە لایەن حکومەتەوە لانابرێت

جار بینراوە: (7)

_

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان
رایگەیاند، هەموو مامۆستایانی گرێبەست لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و گرێبەستیان
نوێ دەکرێتەوەو بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانییش دەڵێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی
مامۆستایانیان تەواو کردووە
.

ئەمڕۆ هەینی 27-2-2026 ئەحمەد
گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا وتی، “هیچ
مامۆستایەکی گرێبەست لەلایەن حکومەتەوە لانابرێت و لانەبراوە، مەگەر خۆی
دەستبەرداری کارەکەی ببێت
“.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، “ئەوانەی
گرێبەستیان نوێ نەکرابێتەوە تاوەکو ئەمڕۆ، دواتر بۆیان نوێ دەکرێتەوە و
لەکارەکانیان بەردەوام دەبن
.”

هەر ئەمڕۆ هەینی، نەژاد عەبدوڵڵا،
بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی پەیوەست بەم پرسە وتی، “بێ کێشە گرێبەستی
هەموو مامۆستایانی گرێبەستمان نوێ کردوونەتەوە و بەردەوامن لە ئەرکەکانیان
“.

ئەمەش لە کاتیکدایە، لە هەرێمی
کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی
گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی نێوخۆی
هەرێمی کوردستانە
.

بابەتى تر

👤
Live: 52 Today: 1,533 📊 Click Here