هەژانی شەقام کورد بۆپشتگیریی پرۆژەی یاسایی کۆنگرێسی ئەمەریکا
لە١٠/ ٢/ ٢٠٢٦ کۆنگرێس مانەکان لە هۆڵی کۆنگرێسی ئەمەریکا، گفتوگۆی وردو چڕو پڕیان لە بارەی پرۆژە یاسایی سیناتۆر ( لیندسی گراهام) و سیناتۆر (ریچاد بلومێن تال )ە بۆ (پاراستنی کورد ) ، لە رۆژئاوای کوردستان کرد.
دیمەنی تراژیدیای سەربڕینی ژن و منداڵی کورد لە ناخ و ویژدانی چاوی ئەندامانی کۆنگرێس مانەکان لە ناو هۆڵەکەدا دەدرەوشایەوە .
سینایۆکانی( ئەردۆگان و ئەحمەد شەرع و سعودیەو قەتەر وزلهێزەکان ) بۆ کۆمەڵکوژیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان ، دیمەنی بەرگری (دەنیز )و دەنیزەکان ) دوا فیشەک و سەربازەکانی شەرع ، تەرمەکەیان ولە بەرزایی بینایەکی چەند نهۆمییەوە، خستە خوارەوە، ئەو تراژیدیا دڵتەزێن و جەرگبڕەی ، ویژدانی هەموو کۆنگریس مانەکانەکان و دمیای بە جۆرێك هەژاند .
شەڕی رووبەرووبوونەوەی شەرڤانانی کوردو ( داعش و وسوپای پیادەو هێزی ئاسمانی تورکیا وگروپە چەکدارەکانی ئەردۆغان )یان بیرکەوتەوە ، شەرڤانان ( ١٣) هەزار شەهیدیان بۆ بەرگریی لە نیشتمان بەخشی .
پرۆژە یاسای کۆنرێس ی ئەمەریکا ، وەڵامێک بوو بۆ (ئەردوغان و ئەحمەد شەرع و سعودیەو قەتەر و زلهێزەکان ) لە لۆزانی ٢٠٢٦ ی فەرەنسا ، دوای ١٠٣ساڵ بە سەر سیناریۆی ١٩٢٣ ی لۆزان ، ستراتیجی کۆمەلکوژیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان بەرپا بکەنەوە.
وڵامی (مەزڵم عەبدی) و( مەزڵوم عەبدییەکان) :
-نا ..نا بۆ جینۆسایدی کوردو نا..نا بۆسڕینەوەی نیشتمانی کورد.
هەژانی دەنگ و هەڵوێستی هەموو شەقامی کورد لە (رۆژئاوا و باشوورو رۆژهەڵات و باکوور)ی کوردستان وهەژانی کورد لەو شەقامەکانی هەموو وڵاتانی جیهان و هەندەران ،بورکانێکی پڕ لەبەهای نەتەوەیی و نیشتمانی وشکۆی مرۆڤایەتی بووبۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی وزلهێزەکان و پرۆتۆکۆڵە نیو دەولەتیەکانیان :
– نا..نا بۆ جینۆسایدی کورد، سیناریۆکەی فەرەنسایان بە تاڵ کردەوە.
دەنگ و هەڵوێستی کۆنگریسمانەکانی پرۆژە یاسای کۆنگرێسی ئەمەریکا ،بۆئەوە بوو (پارێزگاری لە کورد) بکرێ ، پرۆژەکە بکرێ بەکاری یاسا یی ئەمەریکا ، وەک هاوپەیمانییەکی کورد بوو ، لە شەڕی داعش ، بواربە هیچ ولاتێکی ناوچەکە نەدرێ ، مافەکانی کوردی رۆژئاوا بسڕنەوە ، بواربە سیناریۆکانی ( ئەردۆغان و سوپای تورکیا وسوپای سوریا و گروپە چەکدارەکانی ئەردۆگان و شەرع ) نەدرێ ، سنووری نێوان وڵاتان ببەزێن و کۆمەڵکوژی کورد بکەن، گوند و شارەکان خابوور بکەن ، درەخت و زەیتوون وزیندەوەرو پەلەوەرەکان و سروشت و ژیان لە ناو ببەن .
ئێستا ئەرکی هەموو کوردی سەرتاسەری (رژئاواو باشوورو رۆژهەڵات و باکوور) ی کوردستان و کوردی هەموو وڵاتانی دەورەوەیە ، بە یەک دەنگ و بە یەک هەڵویست، بڕژێنە سەرشەقامەکانی نیستنمان و شەقامەکانی هەموو وڵاتانی جیهان بهەژێن بۆپشتگیریی پرۆژە یاسایی کۆنگریس مانەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا .
بۆ ئەوەی پرۆژەی گفتوگۆی یاسایی کۆنگرێسی ئەمەریکا بۆ (پاراستنی کورد )لە رۆژئاوای کوردستان ، بکرێ بە کارێکی یاسایی ئەمەریکا بۆ پارێزگاری کورد .















Post Comment