داهاتی هه‌فته‌یه‌كی‌ سلێمانی نزیكه‌ی‌ 12 ملیار دیناره‌

داهاتی هه‌فته‌یه‌كی‌ سلێمانی نزیكه‌ی‌ 12 ملیار دیناره‌

جار بینراوە: (1.1K)


ماڵپهڕی شهفافیهت داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجهی راگهیاند كه نزیكهی 12 ملیار دیناره و بهراورد به ههفتهی پێشوو زیاتر له 11% كهمیكردووه.

ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه كه داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 14ی شوبات تا ئهمڕۆ 20ی شوباتی 2026، بڕی 11 ملیار و 660 ملیۆن و 306 ههزار و 700 دینار بووه.

ماڵپهڕهكه ئاماژهی بهوهداوه كه لهو بڕه 9 ملیار و 540 ملیۆن و 460 ههزار و 950  دیناری نهختینهیه و 2 ملیار و 119 ملیۆن و 845 ههزار و 750 دیناری بهشێوهی چهكه.

 ئهمهش دهریدهخات كه داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به ههفتهی پێشوو 1 ملیار دینار كهمیكردووه بهڕێژهی 11.977%.

بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت، ئێستا رۆژانه سهرجهم داهاته نانهوتییهكانی پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و راپهڕین له ماڵپهڕهكه تۆمار دهكرێت و بڵاودهكرێتهوه.

له 15ی كانوونی یهكهمی 2022 قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهی شهفافییهتی لهبارهی داهات و خهرجی راگهیاند، بهڵام تائێستا پڕۆژهكه نهتوانراوه سهرتاسهری له ههرێمی كوردستان بكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 171 Today: 696 📊 Click Here