دەزگای ئاسایش هەرێم دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی راگەیاند

دەزگای ئاسایش هەرێم دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی راگەیاند

جار بینراوە: (874)

-

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی حەوت تیرۆریستی لە سنووری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، “بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش دوای بەدواداچوونەکانی لەسەر بنەمای ئاڵوگۆڕی زانیاری لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، لەچەند ئۆپراسیۆنێکدا لەمانگی کانونی دووەمی 2026 لە سنووری پارێزگای سلێمانی توانرا حەوت تیرۆریستی داواکراوی دادگاکانی عێراق دەستگیربکەن، تیرۆریستان بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبوونە سنوورەکە”.

ئاماژە بەوەکراوە، “لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە مادەی 4 لە یاسای تیرۆر راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە”.

بابەتى تر

👤
Live: 124 Today: 1,435 📊 Click Here