ئەوەی لەو هەڵبژاردنەدا بەدیمکر، پێشينەی نەبوو…

ئەوەی لەو هەڵبژاردنەدا بەدیمکر، پێشينەی نەبوو…

جار بینراوە: (4.1K)

خاليد عمر

هێز و حوکمڕانی و پارەو کڕين و هەڕەشە، کوشتنی کەسايەتی تاکی کوردو هەستی بەرپرسياريەتی. ئەوەی لەم هەڵبژاردنەدا بيندار، لە پێشتر وێنەی نەبوو، دەنگ کڕين تێکشاندنی کەسايەتی تاکی کوردە..
کەسێک بەکڕين دەنگ ببێتە ئەندامی پەرلەمان، پێتوايە چۆن بيردەکاتەوە.. مامەڵەو بزنس!
تاکی کورد فێردەکەن دەنگ و ويژدانت بفرۆشە! چي لە ئايندە چاوەرئ دەکرێت، بە ئاشکرا لەبەردەم قوتابخانەکان..
ناوەندی دەنگ کڕين !ئەمە کوشتنی کەسايەتی تاکی کورد نيە تۆ بۆکڕينی!تەنات لە زۆر شوێن کانديد دەنگی کاديريی حيزبە کەی خۆشی دەکڕی!سەرجەم هێزی ئەمنی و سەربازيەکان ؛خرانە ژێر باری فشاریئێجگار گەورە لە هەردولا( وێنە بگرن، سکانی کارتی دەنگدان)تەنانەت بەشێکی زۆريان خەڵکيان لە گەڵدا برايە ژورەوەو بە ناچاری دەنگيان پێدرا… لە ژێر چاودێريدا…ئەگەر نا نەقڵ دەکرێی بۆ دورترين شوێن! ئە مە کوشتنی هەستی بە پرسياريەتيە، کوشتنی متمانەيە..
ئەوەی نوئ و مەترسيدار بوو؛ فەرمانبەرانی دەوڵەت ؛ لە شارەوانی و خوێندنی باڵا …. هتد ؛تە نانەت لە زۆر شوێن مامۆستاش، وێنە ی دەنگ بگرێت، کاتی دەنگدانمان پێبڵئ دواتر دەزانين دەنگت بە کئ داوە!…
تەنانەت هەموو بە رێوبەری قوتبخانەکان لە گەڵ دايک و باوکی قوتابی خرانە سەرخەت!! هيچ حەرەمێک نە ما!
دەزانن زۆرترين سوتاندن لە هە موو عێراق بۆ لە سلێمانی و هەولێر،لەبەر ئەوەی خە ڵک ناچار بەدەنگدان کراو ناچار
بەڕەسمگرتنی دەنگ کراو دواتر سوتێندرا! ئەمەی کرا کورتبينی سياسی بوو، بۆ بردنەوەيەکی کاتی
کە سايەتی تاک تێکشکێندرا، لە هەستی بەرپرسياريەتی درا..
ئە مە گۆمەڵگا بەرەو داڕوخان دەبا.. حيزبەکانتان ڕەنگە خۆی بە براوە بزانێت ،بەڵام گۆمەڵگاو بە هاکانی دۆران.

بابەتى تر

👤
Live: 41 Today: 43 📊 Click Here