كه‌مال كه‌ركوكی: ده‌مانه‌وێت به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه‌

كه‌مال كه‌ركوكی: ده‌مانه‌وێت به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌رله‌مان كارا بكه‌ینه‌وه‌

جار بینراوە: (1.4K)


كهمال كهركوكی ئهندامی مهكتهبی سیاسی و بهرپرسی پهیوهندییه گشتییهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگهیاند كه دهانهوێت به هاوبهشی لهگهڵ ههموو لایهنهكان  پهرلهمان كارا بكهنهوه، دهشڵێت: “ئهو لایهنانهی كورسییان بهدهستهێناوه، بهگوێرهی قهبارهی خۆیان له كابینهی نوێدا پۆستیان پێدهدرێت”.

ئهمڕۆ پێنجشهممه 29ی كانوونی دووهمی 2026 كهمال كهركوكی ئهندامی مهكتهبی سیاسی و بهرپرسی پهیوهندییه گشتییهكانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند كه:

*دهمانهوێت به هاوبهشی لهگهڵ ههموو لایهنهكان  پهرلهمان كارا بكهینهوه و حكومهتێكی كارامان ههبێت. 

*ههر لایهنێك ئامادهی دانیشتنی پهرلهمان نهبێت بۆ كاراكردنهوه و پێكهێنانی حكومهت، ئهوا بهرپرسیارێتییهكه دهكهوێته ئهستۆی خۆی.

*پارتی ههمیشه دهرگای كراوه بووه بۆ گفتوگۆ لهگهڵ ههموو لایهنهكاندا بهمهبهستی پێكهێنانی حكوومهت.

*ئهو لایهنانهی بهشدارییان له ههڵبژاردنهكاندا كردووه و كورسییان بهدهستهێناوه، بهگوێرهی قهبارهی خۆیان له كابینهی نوێدا پۆستیان پێدهدرێت.

👤
Live: 96 Today: 1,721 📊 Click Here