“ئه‌وه‌ی مێژووی كوردستانی پاراستووه‌، شمشاڵی شوان و ده‌نگی ره‌سه‌نی هونه‌رمه‌ندان بووه‌، نه‌ك وتاری توندڕه‌و”

“ئه‌وه‌ی مێژووی كوردستانی پاراستووه‌، شمشاڵی شوان و ده‌نگی ره‌سه‌نی هونه‌رمه‌ندان بووه‌، نه‌ك وتاری توندڕه‌و”

جار بینراوە: (1.2K)


ئهمڕۆ پێنجشهممه ئهنجومهنی سهندیكای هونهرمهندانی كوردستان له راگهیهندراوێكدا كه ئاراستهی رای گشتی و سهرجهم ناوهنده بڕیاربهدهستهكان ئاماژهی بهوهدا كه “هونهر ههمیشه زمانی زیندووی گهلان بووه و هونهرمهندانیش پێشهنگی ڕاستهقینهی گۆڕانكارییه كۆمهڵایهتی و نهتهوهییهكان بوون. لهم ساتهوهخته ههستیارهدا كه كوردستان له باشوورهوه تا ڕۆژئاوا لهبهردهم تاقیكردنهوهیهكی مێژووییدایه، هونهرمهندان وهك ههمیشه له ڕیزی پێشهوهی خهڵك و هاوشانی ئازارهكانی نیشتمان وهستاونهتهوه”.

ئهنجومهنی سهندیكای هونهرمهندانی كوردستان دهڵێت: “بهداخهوه، لهبری دهستخۆشی و هاوكاری، دهبینین كۆمهڵێك تاقمی توندڕهو و خاوهن بیركردنهوهی چهقبهستوو، پهلامار و هێرشی ناڕهوا دهكهنه سهر هونهرمهندانی نیشتمانپهروهر”. 

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه ئێمه له سهندیكای هونهرمهندانی كوردستان، به توندی ئهم هێرشانه سهركۆنه دهكهین و رایدهگهیهنین:

*هونهر تهنیا جوانكاری نییه، بهڵكوو هاواری ئهو كهسانهیه كه بێدهنگ كراون.

* ئهوهی مێژووی كوردستانی له فهوتان پاراستووه، شمشاڵی شوان و دهنگی ڕهسهنی هونهرمهندان بووه، نهك ی توندڕهوی و داخراوی.

*هونهرمهند سهربهسته لهوهی به چ شێوازێك پشتگیری له خاك و خهڵكهكهی دهكات؛ هیچ كهس و گرووپێك مافی ئهوهی نییه له ژێر ههر ناوێكدا سنوور بۆ داهێنان و ههڵوێستی ئهوان دابنێت.

*لهههمان كاتدا داوا له هونهرمهندان دهكهین كه رێز له بهها پیرۆزهكان و داب و نهریتی كۆمهڵگه بگرن و ههلوێستهكانیان ببێته مایهی یهكڕیزی چینهكانی كۆمهڵگهی كوردهواری. 

*ئێوه ناتوانن به زمانی ههڕهشه و ناوزڕاندن، پێش لهو ڕهوته ڕووناكبیرییه بگرن كه هونهرمهندان ڕابهرایهتی دهكهن.
* تاریكپهرستی و داخراوی له مێژووی ئهم گهلهدا جێگهی نابێتهوه. هێرشكردنه سهر هونهرمهند، هێرشكردنه سهر شكۆی نهتهوه و جوانییهكانی ژیانه.

*ئێمه وهك ماڵی گهورهی ئێوه، به ههموو شێوهیهك پشتگیریتان دهكهین. چهكی ئێوه دهنگ و ڕهنگ و وشهیه، كه له ههر تفهنگ و ێكی توندڕهوانه بههێزتره.

*بهردهوام بن له پێشهنگیی و مههێڵن دهنگه نهشازهكان ساردتان بكهنهوه. 

*هونهر چرایهكه له تاریكیدا، ئهوانهی له ڕووناكی دهترسن ههمیشه ههوڵی كوژاندنهوهی دهدهن، بهڵام ئهم چرایه به هێرشی ناڕهوا ناكوژێتهوه. 

بابەتى تر

👤
Live: 67 Today: 1,969 📊 Click Here