میدیای‌ سوری: حكومه‌تی‌ سوریا و هه‌سه‌ده‌ گه‌یشتنه‌ لێكگه‌یشتن

میدیای‌ سوری: حكومه‌تی‌ سوریا و هه‌سه‌ده‌ گه‌یشتنه‌ لێكگه‌یشتن

جار بینراوە: (1.6K)

 

تهلهفزیۆنی سوریا له ههواڵێكی بهپهلهیدا رایگهیاند كه لێكتێگهیشتنێكی نوێ له نێوان حكومهتی سوریا و هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” كراوه و دهبێته هۆی راگرتنی ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكان و جێگیركردنی هێزی ئاسایشی ناوخۆ له حهسهكه و قامیشلۆ و ناوچهكانی دیكه.

كهناڵهكه له زاری سهرچاوهكانیهوه كه به تایبهت ناوی بردوون بڵاویكردووهتهوه كه:
*ههردوولا گهیشتوونهته لێكگهیشتن بۆ جێگیركردنی كارمهندانی وهزارهتی ناوخۆی سوریا له ناو شارهكان و ناوچه گرنگهكاندا بۆ دهستهبهركردنی ئاسایش (حهسهكه، قامیشلۆ، و ناوچهكانی دیكه).

*ئهندامانی ههسهده لهناو  گوندهكانیان و ناوچهكانی ئێستای جێگیركردنیان دهمێننهوه.

*دهست دهكرێت به رێوشوێنهكانی تێكهڵكردنی هێزهكانی ههسهده له دامودهزگاكانی دهوڵهتی سوریا بهپێی چوارچێوهیهك كه دواتر وردهكارییهكانی رادهگهیهنرێت.
* سهرجهم ئۆپهراسیۆنه سهربازییهكان لهسهرجهم هێڵهكانی پێشهوه ڕادهگیرێت.

*لهماوهی دوو ڕۆژی داهاتوودا دهست به جێبهجێكردنی رێككهوتنهكه دهكرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 2,094 📊 Click Here