وەقفێک بۆ وەزارەتی ئەوقاف

وەقفێک بۆ وەزارەتی ئەوقاف

جار بینراوە: (838)

کاریگەری ئاین لە کۆمەڵگەکانی دنیداا، ئاشکرایەو مێژونوسان و کۆمەڵناسەکان دەرکیان پێ کردووەو چەندین لێکۆڵینەوە لەم بارەیە کراوە، تەنانەت لە زانستی شوێنەوارناسیدا، زۆر کۆمەڵگە بینراون شتی جیاوازیان نەبووە، بەڵام بوونی پەرزگە هاوبەش بووە تیایاندا.

کۆمەڵگەی کوردەواریش، کە ئاین بەشێکە لە کلتورەکەی، هەتا ڕۆژگاری ئێستامان بێ کاریگەری نەبووە. بەڵام بەداخەوە لە ڕۆژگاری ئێستاماندا، دەبینین هەستی پاکی ئاینی کوردەواریی و بەتایبەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام خەریکە دەشێوێنێت و دەکرێتە هۆکارێک بۆ لێکترازانی کۆمەڵایەتی، ڕووداوەکانی ئەم دوایەش بەڵگەی حاشا هەڵنەگرن.

رێگە چارەش بۆ ئاراستەکردنی دروستی ئەم تەوژمەش، پرۆژەیەکی نیشتیمانی فراوانە، بەناوی “گرێدانی ئاین و نیشتیمان، هەوێنی نەتەوایەتی مانە”

ئەوە پرۆژەیەکی گەورەیەو کاری ناوەندە ڕوناکبیری و ئەکادیمیەکانی کوردستانە، کە لە ئایندەدا کاری لەسەر بکەن.

بەڵام بۆ هەنوکە و بەو دەسەڵاتە کوردیەی ئێستا مانەوە

پێشنیار دەکەم بۆ کابینەی دەیەمی حوکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرەڕای بوونی جیاوازی سیاسی قوڵم لەگەڵیدا، ئەم جارە وەزارەتی ئەوقاف با کەسێکی شیاو بگرێتە ئەستۆ، کە بەدرێژایی مێژووی وەزارەتەکە بێجگە لە د. محمد گەزنەیی، کەسێکی شیاو لە ئاستی ئەو بەرپرسیارە گەورەیەدا نەبووە، لە ڕوی هزریی و پێگەی ئاینیەوە گونجاوبێت، بردبێتی بەڕێوە!

من ئاگادارم سەرجەم وەزارەتەکانی تریش تەکنۆکرات نەبوون، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف بۆ ئەم قۆناغە ڕاگوزاریەی گەلەکەمان گرنگترینە.

بۆیە پێشنیاز دەکەم، کەهیچ بەرژەوەندیەکی تایبەتیم نیە، کەسانێکی نەتەوەیی ئاینی گونجاو بۆ ئەو پۆستە دیاری بکەن، من لەلای خۆمەوە هەریەک لە بە ڕێزان:عەبدوڕەحمان سدیق و ئەبوبەکر کاروانی، کە دوو کەسایەتی ناسراوی گەلەکەمانن،پێشنیاز دەکەم بۆ ئەم مەبەستە سودیان لێ ببینن.

حاجی کەسێکە بێ کەس، بۆ ئێوە قوڕ دەپێوێ

گوێی لێ دەگرن زەریفە، ناگرن بەڵا لە خۆتان

بابەتى تر

👤
Live: 127 Today: 1,715 📊 Click Here