حوکمی بنەماڵەیی و چارەنووسی ملیۆنان کورد…
ڕێباز عەلى
حوکمی بنەماڵەیی، جۆرێکە لە گواستنەوە و وەرگرتنی دەسەڵاتی شارۆچکەیەک، شارێک، هەرێمێک یان وڵاتێک، لە باوک بۆ کوڕ یاخوود کەسێکی دیکەی ناو بنەماڵەکە. زۆربەی زۆری وڵاتانی ناوچەکەمان لە لایەن بنەماڵەوە حوکم دەکرێن، وڵاتانی کەنداو، سعودیە و ئوردون بە پاشایەتی. لە بەشێکی دیکەی وڵاتانیش، نەوەکانی سەرکردە دەسەڵاتدار و دێرینەکانی ئەو وڵاتانە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ جڵەوەکانی فەرمانرەواییان گرتوە و وەک میراتیی سیاسی باو و باپیرانیان بۆیان ماوەتەوە. بە نمونەی خۆمان بەبێ ئەوەی هیچ بنەمایەکی دەستووریی هەبێت.
لە کۆمەڵگا دواکەوتوەکاندا ئەم دیاردەیە لە قۆناغە جیاکاندا هەبووە و تا ئێستاش بەردەوامە. بۆ نموونە نەوەی دووەمی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی بە هۆکاری مێژویی و کۆمەڵایەتی و رۆڵی باوباپیرانیان لە شۆڕشەکانی کورد بونەتە جێگرەوەی سەرکردەکانی ئەو دوو بنەماڵەیە، بەبێ ئەوەی رەچاوی ئەوە بکرێت کە ئایا ئەمانە هیچ رۆڵێکیان هەبووە لە شۆڕشەکانی کورد یان نا؟ هەرچەندە بەشێکیان بەشدارن لە کاری سیاسی و خەباتی رابردوو، بەڵام بێ ئەو بەشداربوونەش هەر هەمان پێگە و دەسەڵاتی ئێستایان دەبوو، چونکە ئەو سەرکردە دێرینانەی حزب و بنەماڵە بە درێژایی تەمەنیان باوەڕیان بە سیستەمی دیموکراسی و حزبایەتی نەبووە، بەڵکوو لایان گرنگ بوە دەسەڵات لە دەستێکی ئەمین و گوێرایەڵدا بمێێتەوە کە هەر بنەماڵەی خۆیان بووە، نەوەکانیشیان بۆ ئەو مەبەستە پەروەردە کردووە و زەمینەیان بۆ خۆش کردوون.
هەر لە مەلا مستافاوە کە سەرکردەیەکی ناوداری کورد بوو، لەگەڵ سەرهەڵدانی دیاردەی مەلایی و جەلالی و بوونە دوو بەرەیی ئەوکاتی پارتی، باوەڕ و متمانەی بەو حزبایەتیە گەیشتنە ئاستێکی نزم، لەو ساتەوەش بایەخی بۆ نەوەکانی بوو و دەیویست دوای خۆی کوڕەکانی دەسەڵات بگرنە دەست و دوای ئەوانیش نەوەکانی، ئەوەتا ئێستاش بەچاوی خۆمان دەیبینین دوای مستەفا بارزانی، مەسعود بارزانی کوڕی دەسەڵاتی گرتە دەست، پاشان مەسروری کوڕی مەسعود و ئێستاش ئامادەکاری دەکرێت بۆ زەڕنەقوتەکەی مەسرور بارزانی تا لە داهاتوودا دەسەڵات بگرێتە دەست!
لە بەرامبەریشدا یەکێتیمان هەیە، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی هەڵمەتی جەلالی دژ بە پارتی پرسی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی بوو لە ناو پارتیدا، کە ئەوکات و تا دوای راپەڕینیش، یەکێتی بەردەوام دەیوت نابێت حوکمی حزب و ش ببێتە پشکی بنەماڵە. بەڵام دوای شەڕی ناوخۆی پارتی و یەکێتی، پرسی بەبنەماڵەکردنی یەکێتی بەخەستی سەری هەڵدا، کوڕە گەورەکەی کە ئێستا بووەتە سەرۆکی یەکێتی کردە بەرپرسی دەزگای دژە تێرۆر، هەر زوو ئەویش دەستیکرد بە تیرۆرکردنی خەڵکی بێتاوان و لە ناویشیاندا مەلا عەبدوڵای قەسرێ! هەر بۆیە جەلال تاڵەبانی بافڵی کوڕی لە کوردستان دوورخستەوە و قوبادی کوڕی لە ئەمریکاوە هێنایەوە و کردییە راوێژکاری حکومەتی هەرێم و دواتریش جێگری سەرۆکی حکومەت و ئێستاش دووەم دەسەڵاتداری زۆنی سەوزە! لاهووری برازاشی کردە بەرپرسی دەزگای زانیاری کە دواتر بافڵی کوڕی سەری لاهوریشی خوارد! مردنی جەلال تاڵەبانی بووە دەرفەتێکی ئاڵتونی بۆ تاڵەبانیەکان و وەک قارچکی بەهاران هەڵتۆقان و جومگە هەستیارەکانی حزب و حوکمڕانی و دارایی و ەکانیان گرتە دەست.
ئێستاش هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی، بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەیان و مانەوەیان، یاسا و دەستوور و چارەنووسی هەرێمیشیان خستووەتە ژێرپێیانەوە، رکابەرەکانیان لەناودەبەن و دەیانخەنە زیندانەوە، پارە و راگەیاندنیان لایە،
هێزی چەکداریان هەیە و هەر کەسێکیش رەخنەیان لێبگرێت سەرنگومی دەکەن و بە یەکجاری ان کردووەتە دوو پارچەوە و وەک دوو بنەماڵە بەڕێوەی دەبەن!















Post Comment