حوسنی موبارەک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان!
هێشتا پارتی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی مسۆگەر نەکردبوو، دەیویست بە پاساوێکی بڕوا نەکردە رێگری لە یەکێتی بکات و خێر بە سەرۆکایەتی کۆمارەوە بکات، گوایە پێویستی بە یەک دەنگی ە، وەکو ئەوەی پۆستەکانی تری هەرێم و بەغدا تەنیا دەنگی یەکحزبی پێویست بێ!
کاتێکیش سەرۆکی یەکێتی لە فیکەکە گەیشت ، گوتی ( نا) یەکسەر ریسی جێگریەکەشی لێ کردنەوە بە خوری!
وایلێهات سەرۆک کۆمار هەر لە بیر چووە و هەر ئەوەندەیان بۆ مایەوە لەم دەرگا و ئەو دەرگا بدەن تا ئیشەکە وەکو خۆی لێبکەنەوە.
ئەو رووداوە، هەڵبژاردن یان راپرسیەکەی ١٩٩٩ی میسری بیر خستمەوە کاتێک حوسنی موباڕەک پتر لە سەدا نەوەدی دەنگەکانی هێنابوو. دەگێڕنەوە فەرمانبەرێک لە دژی دەنگ دەدات، کاتێک دەچێتەوە ماڵێ و ژنەکەی لێی دەپرسێ چیت کرد؟ ئەویش دەڵێ دژی بووم. ژنەکەی دەترسێ و هاوار دەکات: ئاخر ئەگەر لەسەر کارەکەت دەربکەن ئێمە بەچی بژین؟! ئەویش دەڵێ: خۆ نازانن. ژنەکەشی دەڵێ با کامیرەیان داناوە و دەوڵەت هەموو شتێک دەزانێ.
– ئێستا چی بکەم؟
– تا زووە بڕۆ راستی بکەوە.
فەرمانبەرەکە بە غار دەچێتەوە وێستگەی دەنگدان و بە بەرپرسەکە دەڵێ: من هەڵەم کردوە و دەمەوێ دەنگ بدەمەوە!
ئەویش دەستێک دەخاتە سەر شانی و پێی دەڵێ: تۆ بڕۆ ، ئێمە بۆتمان راستکردەوە، بەڵام جارێکی تر هەڵە نەکەی!
لە بەغداش هادی عامڕی و هەڤاڵەکانی بۆ پارتیان راستکردەوە و پێیان گوتن: بڕۆ ئەمجارە بۆتانمان راستکردەوە، بەڵام جارێکی تر هەڵە نەکەن و دوای رێککەوتن وەرنەوە!















Post Comment