بەرێز کۆمسیاری باڵای نوێی کاروباری پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان

بەرێز کۆمسیاری باڵای نوێی کاروباری پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان

جار بینراوە: (1.3K)

پاش پیرۆزبایی

بەریزتان باشتر دەزانن کە ئەو کۆمسیۆنەی ئیوە دەبنە بەرپرسی باڵای جگە لە بابەتی پەنابەران و ئاوارە بابەتی ئەوانەش کە بێ رەگەزنامەن لەخۆدەگرێت.

هەمومان دەزانین کە لە رۆژئاوای کوردستان ژمارەیەکی یەکجار کوردی بێ رەگەنامە هەن کە تەقریبەن لەسەدا بیستی ژمارەی کوردن و لەسەر خاکی مێژویی خۆیان بێ رەگەزنامەن ، لە ساڵی ۱۹٦۲ رژیمی فاشی سوریا ناوی تۆمار نەکردن وەک هاوڵاتی، هەرچەندە لە ساڵی ۲٠۱۱ بەشار ئەسەد بە بریاریک مافی هاولاتی بون و رەگەزنامەی بۆ ژمارەیەکی زۆرگەڕانەدەوە کە تەقریبەن نزیک دەبۆوە لە نیوە.

بەلام پێ دەچیت رژیمەکەی ئەحمەد شەرع لە بەعس خراپتر بیت بۆ کورد بەبەڵگەی ئەوەی لە یاسای هەلبژاردنی ئەنجومەنی گەلی کارتۆنیەکەی کەئەمساڵ دەریکرد مافی داوە تەنها بەو هاولاتیانەی کە پیش ساڵی ۲٠۱۱ رەگەزنامەیان هەبوە بەشداری لە هەلبژاردنە کارتۆنیەکەیدا بکەن، کە ئەمەش واتە دان پیانەنانە بەو بریارەی بەشار ئەسەد کە مافی رەگەزنامەی بۆ ئەو کوردانە گێڕابۆوە.

ئیوە دەتوانن لە ماوەی ئەم پینج ساڵەدا کاریکی گەورەی نەتەوەیی ئەنجام بدەن بۆ ناچار کردنی رژیمی سوریا بە پیدانەوەی مافی رەگەزنامەو هاولاتی بوون بە کوردانی سوریا.

ئیمە دەزانین کە بریارەکە بەتەنها ئیوە ناکریت و قورسە بۆیە لەسەر ئەنجام حیسابت لەگەلدا ناکەین بەلکو لەسەر هەوڵدانت لەسەرئەم بابەتە حیسابت لەگەل دەکەین.

لە پال کارکردنت بۆ ئاوارەو پەنابەر بۆ هەموو جیهان با بەشیک لە هەوڵەکانت تەرخان کەیت بۆ نەتەوەکەت.

چونکە دواجار چی بکەیت بۆ خەلکی تر یان کەس پیی نازانیت یان پیشی بزانن وەک کەسیکی و عەرەب حیسابی دەکەن

واتە ئەگەرباشت کرد دەلین ە ئەگەر خراپیشت کردبوودەلین کوردە،وەک عیسمەت کەتانی .

بەلام هەر شتیک بۆ نەتەوەکەت بکەیت نەتەوەکەت بیرت ناکات .

بۆیە بۆ ئەوەی خۆت بخەیتە میژوەوە ئەمە هەلیکەو لەبەردەمتایە کە چیت لە دەست بێت لە هەولدان دریغی نەکەیت و لەئیستاوە پلانی کارکردنی بۆ دابنێیت

بابەتى تر

👤
Live: 200 Today: 1,095 📊 Click Here