کونسوڵخانەکان ناتانپارێزێت خەمێک لەیەکڕیزی بخۆن
ئەگەر قەبارەو گەورەیی کونسوڵخانەکان دەسەڵاتی ڕژێمە ناوچەییەکانی ،بپاراستایە دەبوو ئێستا شاهەنشای ئێران و قەزافی و سەدامی لەعین و موبارەک ….لەسەر کورسی دەسەڵات بمانایە
بەڕێزان دەسەڵاتدارانی هەرێم، حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان، خەمخۆرانی وڵات.. دڵخۆش مەبن بە کردنەوەو گەورەیی کونسوڵخانەکان، چونکە لای هەموان ئاشکرایە ئەو بنکەو نوێنەرایەتیانە بۆبەرژەوەندی وڵاتەکان خۆیانن نەک پاراستنی ڕێژێم و دەسەڵاتی ناوچەکە…
ئێوە ئەگەر دەتانەوێت بمێننەوەو پشتیوانیتان هەبێت، خەمێک لەدانیشتوانی ئەم هەرێمە بخۆن، بەتەنگ یەکڕیزییەوەبن، ناکۆکییە شەخسییەکانتان بکەن بەقوربانی بەرژەوەندی گشتی. خەمێک لەئایندەی گەنج و لاوەکان بخۆن…سەیری ڕاپۆرت و بیرەوەری گەڕیدەو نوێنەری وڵاتان بکەن لەسەد ساڵی ڕابردودا کەهاتونەتە کوردستان بۆت دەردەکەوێت
دراوسێ دورو نزیکەکانی ئەم هەرێمە نەدڵیان بەدەسەڵات و ئیدارەکەتان خۆشە، نەلەبەرژەوەندی دانیشتوانی هەرێم هاتوونەتە ئێرە، بەڵکو هاتوون بەدوای بەرژەوەندی خۆیاندادەگەڕێن…















Post Comment