پڕۆژه‌ی مۆزە‌خا‌نه‌ی ‏رۆژنامه‌وانی کوردی

پڕۆژه‌ی مۆزە‌خا‌نه‌ی ‏رۆژنامه‌وانی کوردی

جار بینراوە: (818)

لە بەردەم باخی گشتی دا ، سواری پاسی سەرچنار بووم ، پێش ئەوەی پاسەکە بکەوێتە رێ ، دیمەنی رۆمانسیەتی باخ و درەخت و سنەوبەرەکان و خەمی سلێمانی خۆشەویست، هەموو ناخی داگرتم ، لە پاسەکەدابڕام ، بیرم

لە دوای ههرهسی 1975 کردەوە، بهعس له سهر بهرنامهو نهخشهیهکی دیاری کراو ههمووژێرخانی ئابووری عێراق-ی ‏له ههمووبواره جیا جیاکان خسته گهر ، بۆ ئهوهی ئهو نوسهر و کهسێته لاوازانهی کورد بکڕێت و بیان کات ‏بهمهقاش دژی ههموو بههایهکی کلتوریی نهتهوهیی کورد بەکاریان بهێنێ،

عوسمان محەمەدفایەق ،(دار الپقافه والنشر الکردی ) ،(رۆژنامهی ‏هاوکاری )(و گۆڤاری بهیان ورشنبیری نوێ )ی کوردی کرد به پروپاگەندە بۆ بەأعس و سەدام ، رۆژنامهی هاوکاری کرد به ‏سێبەری [الپوره ]ە، فایلێکی نوێ ی له بهیان و رۆشنبیری کردهوه بە ناوی ئهدهبی قادسیه.

بۆ ئهو نوسهره ‏دهربارانهی ( هۆنراوهو چیرۆک و رۆمان و نوسینی) یان به باڵای سهدام و قادسیهدا دا ‏ده وت.

ئێستا زۆر لهو نوسهرانە دهستهمۆی دەسڵاتدارانن ، به هەمان هەناسەو بەهەمان دەربار ، نوسینەکانیان بە باڵای ئهم سهرکردانهدا ههڵ دهدهن ،سەرکردەکان ی کورد ، سهدام ئاسا خزمهتی مستهشارو ئامر سریەو نەسیر متهقهدیم و رهفیق حیزبی و رهفیق سهدام – ەکان دهکهن، لەگەڵ سوپای ئەنفال ، جینۆسایدی کوردیان کرد.

گهرئێستا سەدام وبهعس لهدهسهڵات دابوایه ، زۆر لەم نوسەرانەی ئێستا له بهعسیهکان ، بەعسی تر و دەربارتردهبوون .

زۆر لەم نووسەرو رۆژنامە نووسەرانە، مهقاش و کۆیلەی دهسهڵات دارانن. دەسەڵاتداران چۆنیان بوێت بهکاریان دههێنن، ئهودهربارانه ‏، عەوداڵی دەسکەوتن ،كێ لە دەسەڵاتدا بێ ، توتی ئاسا ، دەنگ و رەنگی ئەون .

ئەم ئینتیهازیانە ، سەنگەر گواستنەوە یان بۆ پلەو دسکەوتی زیاتر لەم حزبەوە بۆ حزبەکەی تریان کرد بە کلتوور، جۆرە خزان و رۆچوونێکیان کردەوە بە مۆدیلی سەردەم ،هیچ تهرازویەک نییە ، سەنگی خاڵی یان بکێشێت.‏

ئهو سهردهمه ،ئەو نووسهرانە ، لە میدیاکانەوە ، بۆ سهدام و قادسیەو بهعسیان دهنوسی ، ئێستا بۆ باڵای سهرکردەکانی ئێستا دهنوسن.

ئەو سەرۆکانەی خاکەکەمان ، به گردو شاخ و کلتوورو نەوت ومێژوویی جینۆسایدی کود ، بە گۆڕە بە کۆمەڵەکانەوە ، به داگیر کەرانی و تاوانباران هەڕاج. دەکەن.

لە سهرهتای ههشتاکان دا جهمال خهزنهدار پرۆژهی چاپکردنی [100] کتێبی کوردی خسته روو ،ژمارهیهک کتێبی چاپ کرد ، له ناکاو بە هۆی ی نووسەرە کانەوە ، سانسۆری دەوڵەتی عێراق پرۆژەی ١٠٠کتێبەکەی وهستان،

ئهو سهردهمه سانسۆری بهعس و عوسمان فایەقەکان ،ههناسهیان له وشهو کلتوور و فهرههنگی کوردی دە‏بڕی، ههموو وشهورۆژنامەو گۆڤارو کتیبێک و ژیانی مرۆڤی کورد سانسۆری لهسهر بوو.

ئهوسا کورد هاوڵاتی پله دوو بوو لە عێرااقی سەدام دا ، کهناڵهکانی ‏راگهیاندن بۆنی دوکهڵی جهنگ و گوله باران کردن و سێدارهی لێ دههات ، ههموو بوارەکانی ژیان عێراق بۆ جەنگ و سهرکهوتنی جەنگی قادسیهی سەدام بوو .

سهدام لە میدیاکانەوەو ، دەگەیشتە هەموو شارو شەقام وبهرهکانی جهنگ و ناو ماڵهکان ،ن سیماریۆو نمایشێکی وای دەنواند ، قائیدی زهروره بوو.

لە دوای راپەڕین و نەمانی سەدام ،،لە سایەی سهرۆکەکانی کوردو جاشایهتی نوێ ی سەردەمی ‏جیهانگیریی ،کورد مافی هاوڵاتی پلە دووی لە هەرێم ولەعێراق دا نییە ،بە ئەمری واقعی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان . کورد لە هەرێم و عێراقی نوێ ، کورد مافی هاوڵاتی نیە و کۆیلەیە .

ئهوساو ئێستا(دوو عهقڵی تۆتالیتاریی ، سەدام و سەدام ئاساکانی کورد) کۆنترۆڵی ههموو بوارەکانی ژیانی هاوڵاتیان لە رووی سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتی وکلتووریی باشووری کوردستان کردووە.

ئهوسا چهند نووسهرێکی خاوهن ههڵوێست ،به چهکی وشهو مهعریفه و ئیرادەیەکی لە بن نەهاتوەوەڤ یاخی دەبوون ، بە گژ توندو تیژیی و گرتن و زیندان و ئەشکەنجەو جەللادەکان وگولە باران و پەتی سێدارەو مەرگ دەچوون ،

ئەو نوسەرانەی ئەسا ، دژ بە سەدام و بەعس دەوەستانەوە

ئێستا بەرامبەرسەدام ئاسا کان و بەعس ئاساکانی ئێستا دەوەستنەوە،

ئەو نووسەرانە ، ئەوساو ئێستاس ، باجی هەڵوێستی بەهای نەتەوەیی و سەروەیی نیشتمانی و شکۆی مرۆڤایەتی دەدەن.

ئهو سهردهمه زۆر له دهوڵهمهنده و سەرۆک عەشرەتو خێڵ و ئاغا و شێخ و بهڵێندهر و بازرگان و سەرمایەدارو ، خاوهن کۆمپانیا و مستهشارو دهوڵهمهنده دیارهکانی شارەکان ، به کیلۆ و بە چەند مسقاڵ ئاڵتون یان ،به شانازییهوه به دیاری دهبهخشی به ‏سهدام وبهقادسیه .‏

لە دوای هەرەس تا ئەنفال ، گهنجەکانی کورد ، رویان دهکرده شاخ و گوندە خاپوورەکانی سەرسنوورو قەندیل و دهبوون به پێشمەرگە ، هەزارەها پێشمەرگە لە چاڵاکی و داستانەکانی دژ بە سوپای عیراق و جاش ، رۆح و جەستەیان بەخشی بە نیشتمان .

لە ههموو گهرهکێک و فهرمانگهیهک ،دهیان ‏نووس وجاسوسی بەعسی لێ بوو ، بۆ مل شکاندنی خهڵک ، ئهو سهردهمه گهنجهکان عا شقی وشهو کتێب و خۆپهرهوهردهکردنی فیکری نوێ بوون ، ملازم محسینەکان و عەلاکان ، دەیان گەنجەیان لە ماڵ و گهڕهک و ‏‏کۆڵان وشهقامهکان گوله باران دهکرد .

سەرانی کورد ، دوای راپەڕین ، بەهەمان پلان و بەرنامەو نەخشەی سەرام و عەلی حەسەن مەجید ، مستهشارو جاش و جاسوس و خائینانی کوردیان ، سەدام ئاساو بەعس ئاسا ، کرد به پێشمهرگه به لیوا و عهمید خانهنشین

ئەو مستەشارانەی بە وشه و رستهی ستایشی سەدام یان ،له رۆژنامهو گۆڤارو تهلهفیزۆنهکان دهکرد، ئێستا لە کەناکەکانی راگهیاندستایشی سهرکردەکانی کورد دهکهن.

ئهوسا پیرۆزبای یان له سهرۆک سهدام و قادسیه کەی ئهکرد ،پێ یان ده وت:

-به رۆح و بە گیان وبە خوین خزمهتکارتین، سەرۆک سەدام .

هەندێک لەو سەرۆک عەشرەت و شێخ وکەسایەتیە دیارانەی ئێستا، خاون دیوەخان و تەکیەن ، کاتی بەعس هاوڕێ گیان بە گیانی سەدام بوون ، ئێستا هاوڕێ سەرۆکاکانی کوردن.

سهرکردهی ‏حیزبهکان بە هەمان کلتووری سەدام و بەعس ، بەههمان ماهیهتی ئهومستهشارانه، بۆ مانهوهیان لە دهسهڵات و بهرژهوهندی بنەماڵە کانیان ، رۆچون ، ههموو مێژووی خەباتی رزگاری خوازی کوردیان ، لە ئێستاو رابردو وی خۆیان شەرمەزارو رسواکرد.‏

لهپاسەکە دابەزیم . لەم بیرکردنانەوەدا بووم لە ناکاو ، بهرێکهوت جهمال خهزنهدارم ، له گهل نهوزاد عهلی ‏ئهحمهد لە سەرچنار بینی، باڵی خەیاڵ گهڕامهوه بۆ بیرهوهریی پرۆژهی چاپکردنی [100 ] ی کوردی خهزنهدار .

ئهو ‏رۆژهی بهرههمی [کێ له ههناسه و دهنگت دهگات]-م گەیاندە بۆ چاپخانهکه ی. خەزنەدار له[ کراده خاریج] له بهغداد ، دوای چەند رۆژێک گەیشیمە ، لای هاوڕێ ی ئازیزم هەڤاڵ کوێستانی ، لە رادیۆی گەڵی کوردستان ، لە بەرگەڵو.

بە تاسەوە، رووم کرده جهمال خهزنهدار، ههواڵی [ کێ له ههناسه و دهنگت دهگات ] –م لێپرسی ‏

وتی : ههناسهو دهنگهکهتم ، وهک ههناسهو دەنگ و چاوهکانی خۆم پاراستوه .‏

لهو کاتهدا زیاتر ماهیهتی باڵایی جهمال خهزنهدارم بۆ دهرکهوت .‏

گهر هەنوومان ،له بواری ئهدهب و فهرههنگ و کلتوری کوردی دا ، ئاوا وهک جهمال خهزنهدار به ههڵوێستهوه ‏، وهک ئهو به رهوشتی پیشهی رۆژنازمەوانی ،به عهشقی وشه و رسته و رۆژنامەو کتێبهوه ، خاوهن یەک ههڵوێست بونایه، نووسهری ‏دهربار نهبونایه.

ئێستا ئێمه لهبواری مەعریفەو کلتورو میدیای کوردی دا، لە قۆناغێکی تری مه عریفهی باڵا دهبووین ‏، سەرکردەکان نەیان دەتوانی ، ئەم هەموو یاریانە بەشکۆیی نەتەوە و نیشتمان و مرۆڤ بوونمان بکەن .

کە (هەناسەو دەنگەکە)م لە خەزنەدار وەر گرتەوە

باڵی خەیاڵ گەڕاندمییەوە بۆ گەڕەکە میللەیەکەی بەرانانی خۆمان ، ئەو هەناسەو دەنگەی ،دوای چەند ساڵ دابڕان ئێستا وەری دەگرمەوە ، ئەو هەناسەو دەنگەی بە جۆرێک ، دابرا وئاوا بوو، جارێکی تر ، نە گوێم لە دەنگی ما ، نە بۆنی هەناسەیم کردووە.

بابەتى تر

👤
Live: 23 Today: 1,688 📊 Click Here