ئەو دیمەنانە ببینە کە زۆرینە پەی پێنابەن !

ئەو دیمەنانە ببینە کە زۆرینە پەی پێنابەن !

جار بینراوە: (928)

نەژاد عوسمان

کورتەیەک بۆ تۆی هاوڵاتی لە پەراوێزی خوێنڕێژی و سەرکوتکاری دەسەڵاتەوە!

هەر سەنتەری شارەکانی کوردستان مەبینە لە کەناڵە زەبەلاحەکانیانەوە کە ئاوەدانیەکی ڕێژەییان تێدایە کە ئەویش لەگەڵ دونیای زۆر پێشکەوتوودا نایەتەوە.

هەر شایی و لۆغانی کۆیلە و بندیوارەکان مەبینە لە پەیجە سپۆنسەرکراو و هەزارانەکانیانەوە.

با گەڕەک و ناوچە فیرعەونیەکان فێڵ لە چاو و عەقڵت نەکەن و بە شان و باڵیاندا بهۆنیتەوە! چاوێکیش لەو ڕێگە و بان و ژینگە پیسەی چواردەوری شارەکانیش بکە و هەڵوێستەیەک بکە.

با ئەو خوێنڕێژیەی ئەمڕۆ و دوێنێی دەسەڵات بتکاتە کەسێکی یاخی و دەستەمۆنەکراو نەک ترسێنراو!

خزمەتگوزاری واتە لە زاخۆ چی کراوە لە گوندێکی دوورەدەست و سەر سنوریش هەمان خزمەتگوزاریت هەبێت، نەک مەرگیان پێشکەش بکەیت.

هەلی کار و خۆشگوزەرانی و سەفەر و فرسەتی هاتنە پێشەوە بۆ منداڵانی نابەرپرسەکان چۆنە، بۆ هاوڵاتیەکی ئاسایی و بێ پشت و پەناش لانی کەم ئەبێت نیوەی ئەو خزمەتگوزاریانەی هەبێت!

سەروەت و سامان بۆ بنەماڵەیەک بێت و نەهامەتیش بۆ خەڵکەکەی ئەم ئاژاوەی لێ دروست ئەبێت کە بەردەوام لە پەرەسەندندایە.

ئەو وەزعەی ئەمڕۆ، پێش بەرپرسەکان ئەو دەنگدەرانە لێی بەرپرسن کە بە ڕاست و چەپ مۆر لە کارە چەپەڵەکانی حیزبە دەسەڵاتدارەکان ئەدەن!

بابەتى تر

👤
Live: 120 Today: 503 📊 Click Here