کام لایەنی ئۆپۆزسیۆن جورئەتی چونە پەڕلەمان دەکات لەگەڵ یەکێتیی یان پارتیی ؟
هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان لەکوردستان ، نایانەوێت بچنە هۆڵی پەڕلەمان گەر پارتیی یان یەکێتیی یەکێکیان بایکۆتی دانیشتن بکات،بەڵام بەلایانەوە ئاساییە،گەر ئەو دووهێزە ڕێکبکەون و دواتر بە بانگەوازێک بۆ دانیشتنی پەڕلەمان ئەوانیش بەشداری بکەن، ئەوەی ڕوودەدات و نەدەبوو ڕووبدات ئەو بێ جورئەتیەی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە،کە ئامادەنین بەبێ ڕێککەوتنی یەکێتیی و پارتیی ئامادەی دانیشتنی پەڕلەمان بن و نیسابی یاسایی تەواو بکەن،لەگەڵ هەرلایەنێک کەبیەوێت پاڕلەمان کارابکرێتەوە ! لەڕاستیدا ئەمەیە ئێمە دەڵێین هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنیش تەواوکەری ئەجێنداو سیاسەتیی هێزەکانی دەسەڵاتن.
ئاخر هێزگەلێک خۆی بەئۆپۆزسیۆن بناسێنێت و بانگەشەو بانگەوازی بۆئەوەبێت کە ئەوان بەدیلی دەسەڵات و خاوەن پەیام و پرۆژەی جیاوازن،چ پێویستە لەترسی تەخوینی ئەویتر یان کەسانێکی بێ ئاگا کەپێی وایە،گەر هەرلایەنێک بەدەم بانگەوازی دانیشتنی پەڕلەمانەوە بچێت،ئیتر مانای وایە،خزمەتە بۆ حیزبەکانی دەسەڵات،بۆمەگەر ئیش و چالاکی ئێوە هەرلەنێو پەڕلەمانەوە نیە؟ ئەی ئیتر بۆ دەبێت ئەوترسە هەبێت و لای کەسانێکی تریش خۆ فرۆشیە بەدەسەڵات ! بۆیە هەر بیانوو هێنانەوەیەک بۆ ئەودۆخە،جگە لە غیاب بوونی ئۆپۆزسیۆنی
ڕاستەقینە،هیچی تر هەڵناگرێت و پێویستە دەستیان هەبێت لەچالاککردنەوەی پەڕلەمان و پرۆژە و بەرنامەی تایبەت بەخۆیان هەبێت،نەک چاوەڕێبکەن،بزانن دوو هێزە دەسەڵاتدارەکە چی دەکات و چاوەڕێی چین.















Post Comment