کابینەى عێراق بە دەردى کابینەى حکومەتى هەرێم دەڕوات!

کابینەى عێراق بە دەردى کابینەى حکومەتى هەرێم دەڕوات!

جار بینراوە: (16.1K)

محمد عوزێر احمد

هەڵبژاردنى ئەمجارە بووە هۆى ئەوەى نیشانى بدات تەنها دەسەڵاتدارانى هەرێمى کوردستان خاوەن بڕیار نین بەڵکو هاوڵاتیانى ئەم هەرێمە بەش مەینەتەش دەبنە خاوەن بڕیار و سێیەم هێزى دەسەڵات لە هەرێمى کوردستان بریتی بوو لە دەنگى پوچەڵ و ئەوانەى بەشداریان نەکرد!

ئەمە خۆى لە خۆیدا زەنگێکى مەترسیدارە بۆ حکومەتە شەقوشڕەکەى یەکێتى و پارتى و بەتایەبتى خودى مەسروور بارزانى و بافڵ تاڵەبانى . بەڵام وەکو دەبینن ئەوان لە ڕابردوودا تەجروبەیەکى زۆر خراپیان تاقیکردەوە ئەویش بریتی بوو لە هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستان کە لە ساڵى ٢٠٢٤ بەڕێوە چوو ئێستاش پێوە بێت بە هیچ شێوەیە نە پەرلەمان کۆبوونەوەکانى خۆیکرد و نە سەرۆکى پەرلەمان دەستنیشان کرا نە حکومەتى نوێش پێکهات, کەواتە کورد ووتەنى مانگە شەو سەر لە ئێوارە دیارە . حکومەتى عێراق و پێکهێنانى کابینەى نوێ بە هەمان دەدى کوردستان دەبن . چونکە لە سەرەتاوە ئەم دوو سەرکردە گەندەڵە بەتایبەتر مەسرور بارزانى هەمیشە لە بیرى ئەوەدا بوووە کە تاکلایەنانە بڕیار بدات و بڵێت من هەرگیز ئامادە نیم لەگەڵ سەرکردەکانى ترى حیزبەکانى تردا دابنیشم هەر لە بەر ئەم هۆکارەش بووە کە تاوەکو ئێستا خودى حیزبەکەى ئامادەى دەر نەبڕیوە تاوەکو بێتە پێشەوە لە کابینەى نێوى هەرێمى کوردستاندا لەبەر ئەوە پێموایە ئەوەى ئێستا ڕوودەدات درێژکرداوەى سیاسەتى باوکێتى مەسعوود بارزانى هەر چون لە ڕأبردوودا دکتۆر یوسفى دەرکرد و دەرگاى پەرلەمانى داخست

بابەتى تر

👤
Live: 34 Today: 141 📊 Click Here