پێویستە سازبین بۆ سیاسەت!

پێویستە سازبین بۆ سیاسەت!

جار بینراوە: (889)

بۆ بەشداریی و بەڕێوەبردنی سیاسەت تەنیا پیاوان بەس نیین، ژنانیش پێویستییەکی گرنگن لە بەشداریی و کاریگەرییەکی ن لە بەرەوپێشبردن و ئاراستەکردن، هێزی نەبڕاوەن بۆ بەردەوامبوونی سیاسەتێکی دروست و یاسایی و دوور لە چەپەڵیی و گەندەڵیی

بۆچی ژنان هەمیشە کەمتر لە پیاوان لەنێو ئەو پرۆسەیەدا دەبینرێن؟

ئایا کەمتەرخەمیی ژنان خۆیانە لە تێڕوانین و سڵکردنەوە لەو پێگە باڵایەی کە وایدەبینن و لێکدەدەنەوە کە سیاسەت تەنیا کاری پیاوانەو ژنان دەبێت لێی بەدووربن؟ یاخوود ئەوە ناوەندی دەسەڵات و بڕیارەکە کە ژنان لە پێدانی ڕۆڵ و ئەرکە یەکان بێبەشدەکات؟

بێدەنگبوونی ژنان لەبەردەم ئەم پرۆسە باڵایە، بەهەندوەرنەگرتنییەتی لە چوارچێوەی ئەو مێژووەی کە لە سەرەتاوە نەخشەی زاڵبوونی پیاوی بە بوونی هێزو بە پێشەنگایەتیی بەسەر ژندا کێشاوە،

یەکساننەبوون لە هەڵبژاردنی ژنان و پیاوان لە دەسەڵاتدا، بڕیارو ڕاسپاردەکانی پەیوەست بە حکومەت لاسەنگ دەکات، جۆرێک لە ناهاوسەنگیی لە یاساو دادپەروەری و تواناو لێهاتوویی بەرپا ئەکات

بێهیوایی و بێمتمانەیی لە دەروون و جەستەدا دروستدەکات، ئەمەش کاردانەوەی لەسەر ئەقڵییەتی کارکردن لە ئاست و توانادا دەبێت

هەوڵ و هەنگاوەکان شەکەت دەکات بۆ خۆئامادەکردن و خۆسازدان بۆ دەرفەتە یەک لە دوای یەکەکانی تر کە ئەرک و پێویستیی هەموو تاکێکە

ژنان بۆ ئەوەی سازو ئامادەییەکی تەواویان بۆ ئەم پرۆسەیە هەبێت، پێویستە چی بکەن و کام ڕێگا بگرن بۆ بردنەوەی چانسی بەشداربوونیان بەرەو دەسەڵات و بڕیاردان؟

کار لەسەرخۆکردن ڕێگایەکە بۆ خزمەتکردن بە خوود پاشان خزمەتکردن بە کۆمەڵ و کۆمەڵگاو بونیاتنانی کەسایەتییەکی کاراو کاریگەرو بەدەستهێنانی متمانەی جەماوەر بە ڕاستگۆیی و نیازپاکیی و دوور لە بەرژەوەندیی کارکردن، پاشان لەم پێگەیەوە دەرکەوتنێکی مەزن دێتە بوون، تا ئەوەی چاوی هەمووان واقعییانە شتەکان دەبینێ و لێرەو لەوێ شایەدیی جوانبینینت بۆ دەدرێت بەو جۆرەی کە هەیت

لەگەڵیشیدا ئەخلاقییەت هێندەی باکگراونی مەعریفیی پێویستە

ئەو وێنەیەی بە باڵای پیاوان لە سیاسەتدا کێشراوە پێویستە بگۆڕدرێت و سەرلەنوێ به وێنەی ژنان بکێشرێتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 128 Today: 1,340 📊 Click Here