ئەرکیی قۆناغی دوای هەڵبژاردن و مەترسیی بۆشایی یاسایی عیبرەت لە دانپێدانانی نەتایجی هەڵبژاردنە “

ئەرکیی قۆناغی دوای هەڵبژاردن و مەترسیی بۆشایی یاسایی عیبرەت لە دانپێدانانی نەتایجی هەڵبژاردنە “

جار بینراوە: (832)

هەڵبژاردن وەک کایەیەکی دیموکراسی، تەنیا قۆناغی سەرەتای نوێبوونەوەی دەسەڵاتە. بەڵام، وەک لە زۆرێک لە سیستەمە فرەحزبییەکاندا دەردەکەوێت، بەتایبەتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەرکەکانی دوای هەڵبژاردن و پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت زۆر قورستر و پڕ لە ئاڵۆزییە لەخودی ڕۆژی دەنگدانەکە. ئەم قۆناغە، کاتێک دەگاتە ئاستی درێژخایەن، دەبێتە هەڕەشە لەسەر سەقامگیری سیاسی و کارگێڕی ناوخۆ ”

بەڕوونی

یەکێک لە دیارترین نموونەکان کە پشتگیری ئەم بۆچوونەی من دەکات وەک نووسەر کارۆخ ، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستانە. دواکەوتنی زیاتر لە ساڵێک لە دیاریکردنی ئەندامانی پەرلەمان و هەڵبژاردنیان و نەهاتنەپێشەوەیان بۆ پرۆسەی نوێکردنەوەی پەرلەمان،

ئاماژەیە بۆ شکستی پرۆسەی سیاسی لە بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەکانی قۆناغی دوای هەڵبژاردن. کێشەکانی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن، دابەشبوونی حزبی، و ململانێ لەسەر پۆستە سیادییەکان، وایکردووە کە متمانەی گشتی بە پرۆسەی سیاسی کەم بێتەوە.

ئەم درێژبوونەوەی دۆخە نائاساییە، تەنیا سنووردار نییە بە هەرێمەوە. بە پێچەوانەوە، هەوکردنی دۆخی نایاسایی لە هەرێمی کوردستاندا کاریگەری ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر پێگەی حکومەتی فیدراڵی عێراقیش. بەردەوامبوونی حکومەتی هەرێم بە شێوەی کاتی یان دواکەوتنی ، دەبێتە هۆی لاوازبوونی بنەمای دەستوورییەکان و هەموو ئەو ڕێککەوتن و بڕیارانەی کە لە نێوان هەولێر و بەغدا دەدرێن. ئەمەش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی دروستبوونی بۆشاییەکی یاسایی” لەسەر ئاستی عێراق بە گشتی لە دار بە دۆسیەی هەرێم، کە ڕێگە بۆ هەڵوەشاندنەوەی چەندین بڕیار لە لایەن دادگای فیدراڵییەوە خۆش دەکات، بە بیانووی نەبوونی شەرعیەتی نوێ بۆ حکومەتی هەرێم ”

سەرئەنجام

لە کاتێکدا هەڵبژاردن کارێکی ڕۆتینییە، پێکهێنانی حکومەت و جێبەجێکردنی بڕیارەکان پێویستی بە سازادان و لێکتێگەیشتنی ڕاستەقینە هەیە. ئەگەر سەرکردایەتی سیاسی نەتوانێت لە کاتێکی گونجاودا حکومەتێکی نوێ و شەرعی پێکبهێنێت، ئەوا ڕووبەڕووی داتەپینی متمانە و دروستبوونی بۆشاییەکی مەترسیداری یاسایی و کارگێڕی دەبێتەوە. چارەسەر تەنیا بە جێبەجێکردنی دەستوور و یاساکان و پابەندبوون بە مادە دەستوورییەکان دێتە دی بۆ ئەوەی دامەزراوەکان سەقامگیر ب

بابەتى تر

👤
Live: 69 Today: 1,695 📊 Click Here