بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان: ئه‌ندامانمان ئازادن ده‌نگ بەو كەسانە بده‌ن کە خزمه‌تی ئایین و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ن

بزووتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ئیسلامی كوردستان: ئه‌ندامانمان ئازادن ده‌نگ بەو كەسانە بده‌ن کە خزمه‌تی ئایین و نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كه‌ن

جار بینراوە: (1.4K)

-

بزووتنهوهی پهیوهندیی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئهندامانیان ئازادن دهنگ بەو كەسانە بدهن كه ئەركی خزمەت بە ئایین و نەتەوە و نیشتمانەكەمان لە ئەستۆ دەگرن.

ئهمڕۆ شهممه 8ی تشرینی یەکەمی 2025، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی له راگهیهندراوێكدا بزووتنەوەی ی ئیسلامی وتی، “ئێمە وەك بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان هەمیشە لەگەڵ پاراستنی بەرژەوەندی باڵای گەلەكەماندا بوین و ئەبین و رەمزی بەردەوامی ئاشتی و ئارامی كۆمەڵگەی خۆمانین، ئەمەش بەئەركی شەرعی سەر شانی خۆمان دەزانین.”

وتوشیهتی، “لەم سۆنگەیەوە كە ئێستا هەمومان لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داین و دەنگدان و هەڵبژاردنیش مافێكی یاسایی هەمو تاكێكە، بۆیە داوا لە ئەندامانی و دۆستانی بزوتنەوەكەمان دەكەین، ئازاد بن لە ممارەسەكردنی ئەو ئەرکەی لەسەر شانیانەو بەپێدانی دەنگ و متمانەی خۆیان بەو كەسانەی ئەركی خزمەت بە ئایین و نەتەوە و نیشتمانەكەمان لە ئەستۆ دەگرن”.

بابەتى تر

👤
Live: 83 Today: 507 📊 Click Here