کەمپینی پارتی ڕاستی قسەی یەکێتییە

کەمپینی پارتی ڕاستی قسەی یەکێتییە

جار بینراوە: (1.6K)

ستران عەبدوڵا

کەمپینی پارتی ڕاستی قسەی یەکێتییە

ستران عەبدوڵا

لەوە گەڕێن کە جیاکاری دەکەن لەنێوان شارەکاندا. ئەم دۆسیە وا زەقە کە دەڵێی لەناو نایلۆنێکی شەفافدا پێچراوەتەوە، هەموو لایەکی دیارە. بەڵام عەیب و شەرمی گەورە ئەوەیە ئەو پرۆژانەی لەشوێنە دڵخوازەکانی خۆیان کردویانە بەناوی لق و ناوچەو ڕەنگی زەردەوە تۆماری دەکەن نەک بە ناوی رەسمی حکومەتەوە. بەشێنەیی گوایە ئەوە حکومەتی هەریم کردویەتی، بەڵام ئەمانە لەتاو پەتای هەڵبژاردن کردویانەتە دەستکەوتی حیزب و ڕەنگی زەردی لێ دەپێچن

جیاوازی زۆنەکەیان وا زەق کردۆتەوە بیریان چۆتەوە دوای ١١/١١/٢٠٢٥ دەبێ سەنەوی و موڵکداری پرۆژەکان بگێڕنەوە سەر ناوی حکومەتی هەریم. بێ ئاگا لەوەی لەوانەیە پرۆژەیەک لەو دهۆک و هەولێرە بە ئیمزا و سەرپەرشتی بەڕێوبەرێکی گشتی سەوز و یەکێتیی دەرخستەی جێبەجێکردنی بۆ دەرکرابێت.

‎ئێستا کەمپینە و حزبێتی تۆخە هەرچی کراوە و هەرچی دەکرێت مۆری حزبی لێدراوە و حکومەت ئەو حکومەتە ئیئتیلافییە نییە کە رۆژانە گۆرانی بە باڵادا دەڵێن و نیشتمانی پێ دەلاوێننەوە.
‎خیتابی هەڵبژاردنی پارتی و کەمپینەکەی وا لە قوڕ و چڵپاوی حزبایەتیدا چەقیوە بە ئیقراری خۆیان لەو دیو دێگەڵەوە نە پایتەخت هەیە و نە کونسولخانەکان هەیە و نە مۆر و مشەمای حکومەت هەس و دەیخوات . هەر پارتییە بڕیار دەداو هەر پارتییە پرۆژە دەکا و حکومەتی هەرێم تەنها ناوێکی پارتییە و لای پارتی حکومەت دەزگایەکی بۆشە مەگەر بۆ کتێبی ساڵنامە و نووسراوی ی ناوی بێت.

‎لای پارتی حکومەت نە کاربەڕێکەر و نە وەزارەتی حەوت تەرەقەیە، تەنها و تەنها پارتییە و گۆڕەپانەکە لە دامەزراوەی رەسمی حکومەتایەتی خاڵی بۆتەوە.

بابەتەکە ئەوە نییە شارەوانی هەولێر و دهۆک خەریکی پرۆژەن و شارەوانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین کەمتەرخەمن و کەم حەوسەڵەن، بابەتەکە ئەوەیە هەرچی هەیە پارتی دەیکا و هەرچی ناکرێ پارتی قەول و قەراری لەسەر نەداوە. یانی شار بێ حاکم و والییە و جادەی رەسمی حکومەت لەهەر رێبوارێک خاڵییە..

‎جا قوربان رێک ئەمە سەرنجەکانی یەکێتییە لەسەر حکومەتی تۆخ و تەسکی پارتی و نیگەرانییەکانی راست و رەوان کە تەنانەت نەک جێی هاوبەشی و شەراکەت بەڵکو ڕێی شایەتمان و شەهادەتیان لێ تاپۆیە.

بەڕاستی بەرنامەو خیتابی کەمپینی پارتی هەرخۆی سەلمێنەری راستی گوتەکانی یەکێتییە کە دەڵێ دەسەڵات لەودیو دێگەڵە قۆرخکراوە و حوکمڕانی پارتی جیاکار و نادادپەروەرە لە مامەڵەی ئەمدیوی دێگەڵەشدا.

‎ئەمرۆ یەکێتی دەیەوێ ئەم قۆرخە نەمێنێ کە پارتی خۆشی بە روونی لە هەڵمەتی سەرکردەکانیدا وێنای دەکات.

بەکارهێنانی دەستکەوتەکانی حکومڕانی لە پرۆژەی ئاوەدانی و خزمەتگوزاری وەک شمەک و کاڵایەکی هەرزان بۆ مانەوە لە دەسەڵاتی حزبی دژی هاوبەشەکانت لە هەمان حکومەت خۆی بەڵگەیە لەسەر قۆرخکردنی دەسەڵات و رێگەگرتن لە شەراکەت و هاوبەشی، نەک هەر بڕوانەبوون بە ئاڵوگۆڕی دەسەڵات.

لەوەگەڕێ ئەمانە باوەڕیان بە ئاڵگۆڕی دەسەڵات نییە ، بەڵکو شەراکەتیش قبوڵ ناکەن . چونکە تاپۆی هەموو شتێکیان بۆ خۆیان دەوێت.

هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی














بابەتى تر

👤
Live: 58 Today: 190 📊 Click Here