×

هاوشێوەی پیاهەڵدان ڕەخنەش قبووڵکراوە

هاوشێوەی پیاهەڵدان ڕەخنەش قبووڵکراوە

جار بینراوە: (1.2K)

ڕەخنە، هەڵسەنگاندنێکی شیکارییانەی دروست و بەجێیە بۆ بونیادنان و ڕاستبوونەوەو نرخاندنی هەوڵ و هەنگاو و تواناکان، ئاستەکان لە هزرو ڕووانین و بۆچوون و پایەو بوارەکان دیاریدەکات.

قسەکردن لەسەر چۆنییەتی ڕەخنەگرتن، عەقڵێکی فراوانی لۆژیکیی و فرە ڕەهەندی جیاوازی دەوێت، ڕازیبوونێکی ڕۆحیی و دوور لە ڕق و کینەی پێویستە، گەورەیی لە ئەفکارو پەیڕەوکردنی کرداریی دەوێت.

تا چەند گرنگە کار بۆ گەشەی عەقڵییەتی ڕەخنەیی بکەین؟

بوونی عەقڵییەتی ڕەخنەیی چی دێنێتە کایەوە؟

عەقڵییەتی ڕەخنەیی پێویستە بوونی هەبێت و ئەوپەڕی گرنگیی پێبدرێت و کار بۆ گەشەکردنی بکرێت، ڕەگی لە ناخ و ڕۆحی تاکەکان داکوترێ و هاوشێوەی پەروەردەکردنیان گەورە بکرێت، ئەم بەها مرۆییە پێویستە ئامادەییەکی چاپووکانەی بۆ بونیادبنرێت، پێویستە کلتووری عەقڵییەتی ڕەخنەیی فێری تاکەکان بکرێت

دەبێت هاوشێوەی هەڵسەنگاندنەکان بۆ سەناو ستایش و لایەنە ئەرێنییەکان، تێبینی و پێشنیارو ڕەخنەکانیش قبووڵبکرێن و قەبە نەکرێن، نەکرێنە بابەتی کەسیی و پرەنسیپەکان پێچەوانە بکرێنەوە، واقعییانە وەرگیرێن و لە گۆشەی جیاوازەوە لێکبدرێنەوە، بێ بوونی لوغزو بوغز.

ناکرێت نووسەر تەنیا پەسەندکردنی لا پەسەندبێ، چاوەخواری پیاهەڵدانبێ و سواڵی پەیداکردنی وشەی گوڵ بکا تا ئـاستی موجامەلەکردن، ناکرێت نووسەر بنووسێ بۆ هۆشیارکردنەوە، کەچی خۆی هۆشیاریی مەعریفی و هزریی بۆ وەرگرتنی بۆچوونی جیاواز نەبێ، بەجۆرێک، وەسفیکەی دۆستت بێ و ڕەخنەی ئاراستەکەی دژو دوژمنت بێ، چونکە لووتبەرزیی ڕەخنە ڕەتدەکاتەوەو دەروازەکان بۆ تێگەیشتن و بەرەوپێشچوون دادەخات، زەروورییەتیی ڕەخنە هەموو بۆشاییە چەقبەستووەکان پڕدەکاتەوەو سەرلەنوێ بیری نوێ و بێ قاڵب دێنێتە کایەوە.

پێویستە ڕەخنەگرتن ئەم مەرجانە لەخۆبگرێت، بابەتییانەو ڕوونیی و ڕاستگۆیی و ڕاشکاویی لە وتنی، واقعییەت لە چۆنییەتی دەربڕین و ئاراستەکردن، تێکەڵنەکردنی بوغزو حقدو حەسدو بەلاڕێدانەبردن، دوور لە شکاندن و بریندارکردن، مەنتقی

جگە لە درووستبوون و ڕاستکردنەوە، ڕەخنە ئەو هەناسەیەیە کە کۆمەڵگا پێویستییەتی بۆ پێشکەوتنەکان و دەبێتە ڕاستەهێڵێک بۆ کێشانی تەواوی سنوورەکان و، پارێزراویان دەکات لە بەزاندن و لادان لێیان.

بابەتى تر

👤
Live: 133 Today: 1,053 📊 Click Here