لە سلێمانی 30 دەستگیرکراوی ڕووداوی لالەزار ئازادکران

لە سلێمانی 30 دەستگیرکراوی ڕووداوی لالەزار ئازادکران

جار بینراوە: (879)

_

سەرچاوەیەکی ئاگادار بەی ڕاگەیاند 30 دەستگیرکراوی ڕووداوی شەوی 22ی ئابی ئەمساڵ ئازاد کران.

سەرچاوە ئاگادارەکە وتی : ئازادکردنی ئەم دەستگیرکراوانە دوای لێکۆڵینەوەبوو لەکردارو ڕەفتارەکانیان لەکاتی ڕووداوەکەداو دەرکەوت ئەو 30 کەسە لەڕووداوەکەدا نەگلاون و تەقەیان نەکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی، لەشەڕو پێکدادانەکانەکانی 22 ی ئابی لالەزاردا نزیکەی 200چەکدار لەپێکدادانێکی هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی و چەکدارانی سەر بەلاهور شێخ جەنگی دەستگیرکران. 

سەرچاوەکە وتی: ئەو 30 کەسە لەماوەی هەفتەی ڕابردوو ئازادکران، لەلێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت تەقەیان نەکردووەو بەشێکیان چەکەکانیان یەکسەر داناوە یان هەندێکیشیان چەکیان پێنەبووەو هەر لەوێ بوون. 

ئازادکراوەکان سەرجەمیان پیاون، لەڕۆژی ڕووداوەکە دەستگیرکراوە ژنەکانیان یەکسەر ئازاد کرد.

بابەتى تر

👤
Live: 90 Today: 1,723 📊 Click Here