کەسایەتیی سیاسیی پێویستە چۆن بێ؟

کەسایەتیی سیاسیی پێویستە چۆن بێ؟

جار بینراوە: (1.1K)

کەسایەتی سیاسیی چەمکێکی قووڵە لە لێکدانەوە، دونیایەک واتا لەژێر ناوی (بەرپرسیارییەتی مرۆیی) لەخۆدەگرێت، تێڕوانینێکی فراوان و گشتگیری پێویستە تا هەموو لایەنە ئەرێنی و نەرێنییەکانی بەشێوەیەکی دروست هەڵسەنگێندرێت.

کەسایەتی سیاسیی، شارەزاییەکی باشی لە زانستە سیاسییەکاندا پێویستە تا لە تەواوی سیستمەکانی حکومەت بگات و لە پایەکانی شەلەل نەبێت و بتوانێت بەو شارەزاییە لەگەڵ تەواوی چالاکی و بیر و کردەوە سیاسییەکاندا خۆی بگونجێنێت و هەڵکات.

دەبێت باکگراوندی ئەم جۆرە کەسایەتییە ئەم چەمکانە لە ڕەی خۆیدا کۆبکاتەوەو بینوێنێت و پێشانی هەمووانی بدات، بیسەلمێنێت کە هەڵبژاردنی سیاسەت زانست و دانایی و ئەخلاقییەتی دەوێت، کارکردنییەتی لەسەر جێبەجێکردنی مژارگەلێکی وەک ( ئازادییەکی سنووردارو پێویست، دادپەروەریی، ماف، یاسا ) لەڕێی دەسەڵاتەوە.

دەبێت کەسایەتی سیاسیی چۆن مامەڵە بکات؟

کەسایەتی سیاسیی پێویستە ژیر بێ لە مامەڵەو دەربڕین، دیپلۆماسییەتی هەبێت، بەجۆرێک بێت کە کار لەسەر گەشەکردن و فەلسەفەی بیری تاک بکات لەنێو سیاسەت بۆ گەیشتن بە ئابووری سیاسی و شیکردنەوەی یاساکان کە لەلایەن سیستمی وڵاتەوە پەیڕەو دەکرێت.

پێویستە بەجۆرێک لەنێو سیاسەتدا کاربکرێت کە کاریگەریی لەسەر ئەخلاقییەت نەبێت بەو جۆرەی ڕاست و هەڵەی لێ ون بێت، کردارگەلێکە دەبێت پشت بە بنەما ئەخلاقییەکان ببەستێت و نابێت ئامانجەکانی لێی لادەن، نابێت سیاسەتگەلێک بەکاربهێندرێت کە سازش لەسەر ئەخلاقییەت بکات.

چۆن پارێزگاریی لە لێپرسراوییەتی سەرشانی بکات هەم وەک خود هەم لەڕووە سیاسییەکەشەوە، تا ناوی کەسایەتی سیاسی بۆ خۆی ببات؟

ـــ سادەبێ و بەو جۆرە خۆی لێکداتەوە کە ئامانجی ئەو لە هاتنە مەیدان، بۆ خزمەتکردنە نەک خۆبەگەورەزانین و بەرژەوەندی.

ـــ ئاگاداری تەواوی بارودۆخە سیاسییەکانی وڵاتەکەی بێت و وریابێ لە پەیبردن بە ڕووداوەکان و پێشبینیش بۆ حاڵەتەکان بخاتەڕوو.

ـــ پلان و بیرۆکەی تایبەت بەخۆی هەبێ و لە هەموو دانیشتن و کۆبوونەوەیەکدا بۆچوونی هەبێ، وەک کەسایەتییەکی سیاسیی بەشداربوو نەک تەنیا ئامادەبوو.

ـــ پشتبەستوو بە هێزو بیری فراوان و بەڵگەی شیاوو یاسایی، توانای ڕەخنەگرتنی هەبێ بەرامبەر هەندێ تێڕوانین و پلانی ناڕێک و نادروست.

ـــ ڕەچاوکردنی ڕاستگۆیی لەگەڵ هەمووان، هەم لەگەڵ دەوروبەری هەم لەگەڵ هاوڵاتییان، ڕاستگۆبێ لە بەڵێندان بە بەرامبەر.

ــــ دووربێت لە ساختەکاریی و ڕاسپاردە پارێزبێت.

ـــ زۆربەی هەوڵەکانی بۆ هاوکاریی و یارمەتیدانی خەڵکیی بێت، لانیکەم ئەو بۆ خزمەتکردن لە مەیدانەو پێویستە ئەو بەرپرسیاریەتییە ڕەچاوبکات.

ـــ لە شوێنێکی دیاریکراوو لە مەودایەک خوول نەخوات، بەدوای داهێنان و نوێگەرییەوە بێت، تا زۆرترین وزە لە دەرفەتێکدا بەکاربێنێ و هێزی سەرکەوتن وەدەربخات.

بابەتى تر

👤
Live: 77 Today: 397 📊 Click Here