×

خیانەتی مێژووی و درۆی سیاسەت

خیانەتی مێژووی و درۆی سیاسەت

جار بینراوە: (6.4K)

ئامانج محموود

٢٩ ساڵ دوای ئەو ڕۆژە ڕەشەی ٣١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦، کە بووە نیشانەی گەورەترین خیانەت لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا، هێشتاش برینەکانی ئەو ڕۆژە لە دڵی هەر کوردێکی ساڕێژە نەبووە. ئەو کاتەی شەڕی ناوخۆی نێوان پارتی و یەکێتی لە ٣١ی ئابەوە دەستی پێکرد و گەیشتە ئاستێک کە پارتی بڕیاری دا بەرەی بە بەغدا بگرێت مەسعوود بارزانی  داوای یارمەتی لە سەدام حوسێن بکات، ئەوە نەک هەر خیانەتێک بوو بە لە گەلی کورد، بەڵکو بووە نموونەی ڕوونی ئەوەی کە چۆن کاتێک بەرژەوەندی تاکە کەسی و حزبی لە بەرژەوەندی نیشتیمان و گەل گەورەتر دەبێت، تەنانەت ئامادەن گەورەترین دوژمنی نەتەوەکەشیان بهێننە ناو خاکی کوردستان بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات. ئەم ڕووداوە نەک هەر لە ڕابردوودا مایەوە، بەڵکو وەک نەخشەیەک بۆ ڕەفتاری سیاسی لە کوردستان بەکارهێنراوە، چونکە هەمان سیاسەت خۆخزمی و بەرتەسککردنەوەی بەرژەوەندی گشتی بۆ بەرژەوەندی تاکەکەسی هێشتا بەردەوامە، تەنها ناو و فۆڕمەکانی گۆڕاوە. ئەمڕۆ دوای ٢٩ ساڵ، پێویستە گەلی کورد لە دەرسەکانی ئەو ڕۆژە فێربێت و تێبگات کە هیچ کام لە حزبە سیاسیەکان لە سەرووی بەرژەوەندی نیشتیمان نین، بۆیە گرنگە خەڵک بە هۆشیاری و لەخۆبوردوویی زیاتر ڕووبەڕووی ئەو ڕەفتارە سیاسیانە ببنەوە کە هەمیشە خزمەتی گەل و وڵات ناکەن بەڵکو تەنها خزمەتی بەرژەوەندی تاکەکەسی و حزبی خۆیان دەکەن.

بابەتى تر

👤
Live: 153 Today: 580 📊 Click Here