لە سلێمانی ١٠٠ دۆنم پووش و باخی هاوڵاتییان سووتا

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری ماوەت ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠٠ دۆنم دۆنم پووش و باخی هاوڵاتیان سووتاوە.ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە گوندی باناڵێ سەر بە سنووری ماوەت، بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێک کەوتەوە.وتیشی، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی نزیکەی ٩٠ دۆنم لە پووش و پاوان و نزیکەی ١٠ دۆنم لە رەز و باخی گوندەک دەشڵێت، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت گەیشتە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری تیمی بەرگریی شارستانی و گوندنشینان توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت.باسی لەوەشکرد، لێکۆڵینەوە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی کەوتنەوەی ئاگرەکە.