ناودارێك کە هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە

ناودارێك کە هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە

جار بینراوە: (1.2K)

بارزان شێخ عوسمان

ناودارێك کە هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە

بارزان شێخ عوسمان

بارزان شێخ عوسمان

هەر کە ناوی بوارە جیاجیاکانی ئەدەب و زمان دێتە بەرگوێمان دەستبەجێ ناوی یەکێك لە ناودارانی ئەم بوارە ئامادە دەبێت ، ئەویش پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵە کە بە داخەوە شەش ساڵ لەمەوبەر لە رۆژی ٣ی ئۆکتۆبەردا ، بۆ دوایەمین جار کۆڕی ئەدیب و شاعیران و گۆشە بە ناوبانگەکەی لە رۆژنامەی نوێی ئازیزدا (ئەم کونجەش) ی جێهێشت .

پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەددین مستەفا لای هاوتەمەنەکانمدا کە بە ئەزمونێکی سەرەتاییەوە خۆمان تێکەڵ بە دنیای نوسین و سیاسەتەوە کردبو ،پێگەیەکی بەرزی هەبو . یە خێزانییەکەمان لەرێی مامۆستا ئازادی مامۆستا نجم الدین ملا رسول (ئاری) ی شاعیرەوە ، ببوە فاکتەرێك کە زیاتر بە بەرهەمەکانی پرۆفیسۆر ئاشنا بم . ساڵانی هەفتاش لەرێی تەلەفزیۆنی کەرکوك و رادیۆی کوردی بەغداشەوە لە میانی بەرنامە ئەدەبییەکانەوە زیاتر سودم لە بەرهەمەکانی وەردەگرت و زانیارییەکانم زیاتر بەهێز دەبون .

لە دوای راپەڕینیش ساڵی ١٩٩٢ لەو کاتەی کە کاندیدای (ی ،ن ،ك) بو بۆ پەرلەمانی کوردستان ، شەرەفی گفتوگۆیەکی رادیۆییم لەگەڵ بەڕێزیدا پێ بەخشرا . لەو گفتوگۆ رادیۆییەدا سەرباری بەرنامەی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکە ، کە زۆر بە شارەزایانە روناکیی دەخستە سەر، دەرفەتی زێرینیشم بۆ رەخسا کە سود لە گەنجینە دەوڵەمەندەکەی لە ئەدەب و زمان وەربگرم ، زۆر خۆشحاڵیش بو کە ئیزگەی دەنگی گەلی کوردستان بە زمانێکی پاراو پەیامە میدیایی و سیاسییەکەی (ی،ن،ك) دەگەیەنێت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان .

بەندە ناچمە نێو وردەکارییەکانی پێگە بەرزەکەی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەددین مستەفا رسولەوە لە ئاستی سیاسیی و ئەدەبییدا ،کە چەندە مەزن و رێز لێگیراو بوە لەوانە لای سەرۆك مام جەلال کە لە هەر کۆڕو مەجلیسێکدا کە ئەوی لێ بوبێت ،ستایشی دەکرد ، بە وردیی گوێی بۆ روانین و بۆچونەکانیشی دەگرت .بەڵکو لەم یادکردنەوەیەدا دەمەوێت ئاماژە بکەم بە پەرۆشیی پرۆفیسۆری ناودارمان بۆ یەکگرتویی و یەکڕیزیی هێزە سیاسییەکانی کوردستان و چەسپاندنی کۆڵەکەکانی دیموکراسیی ،هاوکات بۆ غەمخۆرییە بێ ئەندازەییەکەی بۆ پاراستنی زمانی کوردیی .

چەندین جار سەرۆك مامجەلال پرۆفیسۆر دکتۆر عیزەدینی بانگهێشت دەکرد بۆ کۆبونەوە بەرفراوانەکانی راگەیاندنی (ی،ن،ك)، بەڕێزیان زیاتر پەنجەی دەخستە سەر کەموکورتییەکان لەروی زمان و شێوازی نوسین ، دەیفەرمو پەیامە ئیعلامییەکە خۆتان باشتر دەیزانن ، بەڵام ئەوەی لای من گرنگە دەستەواژە و نوسین و ئاخاوتنی بێژەر و پەیامنێرەکانتانە .

لە سەردەمی زۆر بونی هۆیەکانی راگەیاندنیشدا ،پرۆفیسۆر هەر دەست و قەڵەمی تەرخان کردبو بۆ رێگرتن لە شێواندنی زمانی کوردی .

بەڕێزیان ئەم پەرەسەندنەی ناو ناوبو زۆرو بۆر ، هەر بۆیە لە گۆشە پڕ سود و بەناوبانگەکەیەوە (ئەم کونجەش ) گەنجینەیەکی لە وشەو دەستەواژەی راست و رەسەنی بۆ جێهێشتین کە رۆژنامە نوسان لە کەناڵەکانی ( خوێنراو ، بیستراو ،بینراو )دا دەتوانن سودی لێ وەربگرن .

دکتۆر عیزەددین مستەفا رەسول ناودار و قەڵەم و فیکرێکی وا رەسەن و دەوڵەمەندە کە هەمیشە بە درەوشاوەیی دەمێنێتەوە لە نێو کوردەوارییدا ،کە شایستەی ئەوەیە لە هەمو شارێکی کوردستان نەك هەر عێراق بەڵکو لە بەشەکانی تریشدا ،چونکە بەڕێزیان خزمەتی بە زمان و ئەدەبی کوردیی کردوە .

هەموو ەکان کاتێک لەبڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی














بابەتى تر

👤
Live: 29 Today: 120 📊 Click Here