کاریگەری خراپی  دەسەڵاتی حیزبی جووت بنەماڵە

کاریگەری خراپی  دەسەڵاتی حیزبی جووت بنەماڵە

جار بینراوە: (1.8K)

سەریاس جلیل خڵف

دوو حیزبی هەریمە کوردستان ـــ پارتی و یەکێتی بە بەردەوامی ساڵانە بەهۆی ساختەکاری لە هەڵبژادنەکاندا هێز و دەسەڵات بەدەست دەهێنن. ئەم دەسەڵاتەش وا لە خەڵک کردووە هەست بکەن گۆڕانکاری کارێکی مەحاڵ بێت بۆ بارو گوزەران و سیستەمی سیاسی.
لێرەش چەندین هۆکاری زۆر کاریگەرو گرنگ هەیە لەوانەش
دەست بەسەر داگرتنی بژێوی خەڵک ومووچە وهێزی کار
هەر دوو حیزبەکە سەرچاوە ئابووریەکانیان کۆنترۆڵ کردووە . ئەمەش هێزێکی زۆر و بەردەوامی پێداون بۆ ماوەیەکی درێژ. وە ئەمە لایەنش بەکار هاتووە بۆ مەرامی هەڵبژاردن و کڕینی دەنگ و کپ کردنی ئازادی ئەمەش بۆت هۆی لە دەست دانی متمانەی خەڵکی بەخۆیان کە ناتوانن بە ئاسانی هیچ گۆڕانکاریک بکەن چونکە دەسەڵات تا دێت زیاتر و زیاتر دەبێت لە دەستی حیزبەکان.
میدیای هەریم زۆرجار لە ژێر کاری حیزبەکان دادەنێرین و ڕاستیەکان سنووردار دەکرێن و بەکار دەهێنرێن بۆ ترساندنی خەڵک.
هەروەها ترسی خەڵک لەوەی داهات و ئیش لە نەمێنێت ئەوە وا دەکات خەڵک لە هەنگاوە مدنییەکان داوای گۆڕانکاری بکشێنەوە.
نەبوونی مافە مدنییەکان و خۆپیشاندانە ئاڕامانە ئەوەیش وایکردوە ڕێگە نەدرێت خەڵک ناڕەزایی دەرببڕن٫ ئیرادەی خەڵک بچوک دەکاتەوە.
خاڵێ تر ئەوەیە بەرزبوونی ژینگەی حیزبی توانای خەڵک بۆ پێشکەوتن سنووردار دەکات.
هەرچەندە پارتی و یەکێتی لە پەرەسەندن و بەروپێشبردنی هەریم کاریان نەکردووە، بەهۆی یەکنەگرتنی دەسەڵات و سنووردارکردنی ئازادی میدیا و نەبوونی هەڵبژاردنی شەفاف بەڵکو تەنها بۆ بەرژەوەندیە حیزبیەکانیان کاریانکردووە تەنانەت ژیانی خەڵکیشان کردۆتە مەترسیەوە، ئیرادەی خەڵک زۆرجار لە ناوبردراوە. گۆڕانکاری ڕاستەقینە پێویستی بە فشاری مدنی، شەفافیت و خوێندنی سیاسی هەیە.
بەڵام تەواو ئەم جومگە هەستیارانە لە لایەن حیزبەوە کۆنترۆڵ کراون.
بۆیە ئەمانە هۆکاری ن بۆ لە ناوبردنی ئیرادەو ئازادی خەڵک.

بابەتى تر

👤
Live: 27 Today: 44 📊 Click Here