نەهامەتیەکانى میلەتى کورد و هەندەران

نەهامەتیەکانى میلەتى کورد و هەندەران

جار بینراوە: (10.0K)

سەرکۆ ئەبوبەکر

۱. بێ بەهایی بڕوانامە لەهەموو سێکتەرەکان

کاتێک تۆ خوێندکاریتو چەندین ساڵ ڕەنج و ماندوبوونت کێشاوە بۆ ئەوەی بگەی بە ئامانجەکەت بەڵام دوای تەواوکردنی زانکۆ ناتوانیت لەوبوارەی خۆتدا کە خوێندوتە خزمەت بکەیت و دابمەزرێیت چونکە دامەزراندنی دەرچوانی زانکۆ لەساڵی ۲۰۱۲ وە بەڕێژەیەکی بەرچاو ڕوی لەکەمی کردو لەساڵی ۲۰۱٤ وە بەتەواوی نەماو کۆتایی پێهات.  بۆیە بەناچاری دەبێ کارێک هەڵبژێری کە هیچ ەکی بە بڕوانامەکەتەوە نیەو بە ئەستەم دەتوانیت بژێوی ژیانت دابین بکەی ، بۆچی؟ چونکە ئەوکارانەی کە دەبێ هەڵیبژێری کارانێک نین کە کەرتی حکومی یا ناحکومی بێ و شوێنێکی شایستەبێ بە ئەوهەموو هەوڵ و کۆششەی داوتە لە ساڵانی ڕابردوو  بەڵکو کارانێکن کەهەم لەڕووی جەستەیی هەم دەروونی دەتڕوخێنن و هەتا ڕۆژی مردنت ناتوانی خۆت دروست بکەی ، لە باوترین کارەکانیش کرێکاری بەهەموو جۆرەکانیەوە کە زۆربەی کات ئەویش ئەستەمە ، دستگێڕی لەسەر شەقامەکان ، ئیشکردن لە ڕێستۆرانتەکان ، خۆ ئەگەر ڕێستۆرانتێکی ۳ یاخود  ٥ ئەستێرەبێ ئەبێ واسیتەیەکی بەهێزت هەبێ تا دابمەزرێی ، بۆ؟ چونکە ئەو ڕێستۆرانتانەش یا موڵکی بەرپرسە سیاسیەکانن یا بەشێکی هی ئەوانە .

۲. نادادی و جیاوازی چینایەتی .

جیاوازیەک هەیە لەنێوان ئێمەی هاوڵاتی و کاربەدەستان و بەرپرسە سیاسیەکان و خێزان و منداڵەکانیان دەتوانم بڵێم زەوی تا ئاسمانە ، چۆن؟ لەکاتێکدا ئێمەی هاوڵاتی باوکمان و خۆمان و منداڵەکانیشمان لەخوێندنگەیەک دەخوێنین و خوێندومانە کە خراپترین کوالێتی هەبووەو هەیەتی لەڕووی بیناسازی و هەموو ئەو کەلوپەلانەی کە پێویستە لەخوێندنگایەکدا هەبێ ، وە لەڕووی سیستمی خوێندنەوە خراپترین سیستمی هەبووەو هەیەتی و هەر ساڵەو جۆرە سیستمێک پەیڕەو کراوە و دەکرێ وەکو سیستمی سویدی سیستمی بەریتانی ،هتد…، وە ئەو سیستمانەش تەنها ناوەکانیان بەکارهاتووەو ناوەڕۆکەکانیان پوچەڵ بووە، بەهۆی بێ پلانی و نەبوونی مووچەوە هیچ ساڵێک نەبووە کەمامۆستایان بایکۆتی خوێندنیان نەکردبێ و خوێندنی منداڵەکانمان بۆ ماوەیەکی زۆر پەک نەخرابێ.

لەکاتێکدا چەندین خوێندنگەی ناحکومی هەیە کە بەشێوەی فول کوالیتی دروستکراوە و باشترین سیستمی  خوێندنی هەیە و تەنانەت هەندێکیان لەزۆربەی خوێندنگە ئەوروپیەکان پێشکەوتوترن لەهەموو ڕوویەکەوە و هیچ ڕۆژێکی ساڵی خوێندی خوێندکار بەفیڕۆناچێ لەهەر بارودۆخێکدا  ، بەڵام ئێمەی هاوڵاتی و منداڵەکانمان بێبەشن لەم خوێندگانە بۆ؟ چونکە هەریەک لەم خوێندنگە ناحکومیانە موڵکی حیزبێکی سیاسین یاخود بەرپرسێکی سیاسی خاوەندارێتی دەکا ، ساڵانە بڕەپاریەک داوادەکەن کەلەئاست تەواوی داهاتی ساڵانەی کارەکەی ئێمەدایە. تەنها ئەوکەسانە دەتوانن خۆیان یان منداڵەکانیان لەو خوێندنگانەدا بخوێنن کە لە چینی سەرەوەن چینی سەرەوەش پێکهاتوون لە سەرۆک حیزبەکان بەرپرسەحکومیەکان و ئەوانەشی بە دەوریانەوەن.

وە ئەم جیاوازی چینایەتیە لە زانکۆکان، و پەیمانگاکان،  و تەنانەت نەخۆشخانەکانیش ڕەنگی داوەتەوە و هەر هەمان شتە.

۳. گەندەڵی

ئێمەی هاوڵاتی کە وەکو فەرمانبەرێک یاخود مامۆستایەک یاخود هێزێکی ئەمنی( مەبەستمان لەو هاوڵاتیانەیە کە پێش ساڵی ۲۰۱٤ دامەزراون) چەندین ساڵ خزمەتمان هەبووە هەیە نەک خاوەنی بستێک زەوی نین بەڵکو شایستە داراییەکانی خۆشمان وەرناگرین لەکاتی خۆیدا ، لە ساڵی ۲۰۱٤ تا ئەمڕۆ بەهەموو شێوەیەک شایستە داراییەکانمان وەک خۆی و لەکاتی خۆیدا پێ نەدراوە بەڵکو بەشێوازی پاشەکەوت، لێبڕین، و دواکەوتن مافەکانمان دەخورێ و خوراوە بەبیانوی کورتهێنانی بودجە.

لەکاتێکدا بەرپرسانی حکومی و حیزبی نەک مووچەکانیان دواناکەوێ بەڵکو بە ملیۆنان دۆلاریان دەست دەکەوێ و هەیانە، نەک خانوو بەڵکو چەندین ڤێللایان هەیە ، نەوەکانیان خاوەنی چەندین کۆمپانیای وەهمین ، منداڵەکانیان کە لەبیستەکانی تەمەنیانن سەرۆک و خاوەنی زانکۆ و چەندین دەزگای  ناحکومین ، هیچ بەرپرسێکی حیزبی نیە کەمتر لە چوار بۆپێنج ئۆتۆمبێلی کۆتا مۆدێلی نەبێ کە ئێمەی هاوڵاتی و بەتایبەت گەنجەکانمان توانای کڕینی ئۆتۆمبێلێکی ئاساییمان نیە، ئەم گەندەڵیانەو هەزارانیتر کە بەهەزارەها دێڕ تەواو نابێ و ئەمە مشتێکە لە خەرمانێک.

٤.نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین.

لەگەڵ هەموو ئەو کێشەو موشکیلانەی هاوڵاتی عێراقی بەتایبەت کورد کەلە هەرێمی کوردستان هەیەتی و ڕووبەڕووی بۆتەوە هێشتا ناتوانێ بێتە سەرشەقام و داوای مافی ڕەوای خۆی بکا، چونکە ئەگەر بەڕاستی بەبوێری بتەوێ داوای مافی خۆت بکەیت یا جێگات زیندان وبێ  سەروشوێنکردنە یا کوژرانتە هەر لەسەر ئەو شەقامەی کە خۆپیشاندانی تیادا دەکەیتەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 116 Today: 818 📊 Click Here