ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنەکان یەکتری بکەنە پەند ! بانگەشەی درۆکردن.منافەسەی درۆ دەسیپێکرد!!

ئێستا کاتی ئەوەیە لایەنەکان یەکتری بکەنە پەند ! بانگەشەی درۆکردن.منافەسەی درۆ دەسیپێکرد!!

جار بینراوە: (7.9K)

دانا لوقمان سەلام

ئەوجا هەتا مانگێک مێشکمان دەبەن لەگەڵ درۆی کاندیدان. شەقامو شوێنە گشتیەکان بۆگەن دەکەن بە هەر کۆڵان و ڕێگاو بانێکدا ئەڕۆی ڕەسمی کەسێکی تێدایە بە جلی کوردی و قات و ڕیبات،میللەتی کورد لە خەو هەڵسن خەلکی کوردستان حەیایان هەبێ دەنگیان پێ نادا چونکە دوای هەڵبژاردن خراپترە ئەبێت مووچە دەکەن بە 6مانگ جارێ ئەوەی بێ عەقڵ نەبێت ، هەرگیز خۆی ناکات بە سوتەمەنی بۆ هیچ لایەن و گروپ و تاقم و حیزبێک ، ئینسانی عاقڵ تەنانەت بەدەنگیشی خۆی ناکات بەبەشێک لە کارە پۆخڵەواتیەکانی هیچ یەک و لایەنێک. جووت بنەماڵە ، تەنها درۆزان و دزوجەردەن جووت حیزب هەمیشە درۆی کردووەو لە پێناو بەرژەوەندی و پارەی زۆردا هەموشتێك ئەکەن .

کۆیلەکان وابەرەو مانگی ۱۱ دەڕۆین،تازە موچەی مانگی ۷ پێ ئەدرێت! عەیب نیە دوای 34سال بێت و بانگەشە بۆ ئەو دەموچاوە بێزراوانە بکەی ؟ پارتی و یەکێیەتی و هەمووحیزبە ئۆپۆسۆنەکان تا رۆژی هەلبژاردن جگە لە بێزارکردنی خەلک و پیس کردنی شوێنەکان چند بەڵێنیکی تری دڕۆ هیچ کارێکی تریان لە دەست نایەت، ئەوانەی خاک ئەفرۆشن و مناڵ ئەکوژن بەرووبوومی بانگەشەکانی ترتان زۆرجوانە تادیعایەی تازەبکەن. واکوردتان ناشیرین کردوە خەڵک سۆزوو عەتفیشی بۆئاڵاکەش نەماوە تاسۆزی بۆکوردبێت بۆهەڵ بژاردن ئەوەی تۆزێک حەیای هەبێت بۆهیچ حیزبێک نایکات ودەنگیان پێ نادات بینیوتانە چی بەم خەڵکە ئەکەن. پاڕەی دەست بە سەرا گیراوی مەرزەکان و بە تاڵان براوی داهاتی ناوخۆ. زۆر لە مێژە، بەکار دەهێرێ بۆ کڕینی ڕاوێژکار و کارزان و لێزنی میدیای. بۆ میدیا فەرمی و سێبەر و بندیوارە بەڕەڵاکان. بۆ زیاتر بە لارێدا بردن و چەواشە کردنی خەڵکە، خۆی نا هوشیار و بێ ئاگا و پاراسیت و پیس خۆر و ناحاڵییەکەی. ئەمە بەردەوامیش دەبێت، تا هیچمان بەسەر هیچەوە نامێنێ. چونکە لە ڕاستیدا، ئەوە مەبەست و ئامانجەکەیە.

پارتی و یەکیەتی تەواوی داهات و ژێرهات و ووڵاتتان هەڕاج کرد حزبی دەسەڵات جگە لە بارگرانی هیچ دەسكەوتێكی بۆ میلەت نەبووە كەچی ئەو خەڵكە هەر باكی نیە موچە خۆران بەتێکڕا 58 موچەتان خوراوە لە کاتی دەنگ دان لە بیرتان بئ، زیاتر لە34ساڵە ئەم دووبنەماڵەیە دزی نەما نەیکەن عەرزە نەما داگیری نەکەن خەلک نەما نەی کوژن کەس نەماوە تەعدای لی نەکەن هێشتا بەنیازن بچن دەنگ بدەن بەمانە ئەڵێن لەدژی عەرەب شەڕ ئەکەین داوای ماڤی کورد ئەکەین بەڵام ئەوە یەک زەڕە ئەقڵ هەبێ خۆی بەکورد بزانی ئەزانی ئەمانە هیچ بۆکورد ناکەن بۆیە نابێ بەشداری بکە جونکە بچیت ونەچیت خۆش مشەوش بکەی هەر ئەمانەیە ئیتر بۆچی ئەچی خۆت عەزیەت ئەدەی باسی ئۆپۆزسیۆن ناکەم کە هیچ ئیشێ نازانن جکە لەپەرلەمانتاری .

پڕبوین لەعەقڵی بەتاڵتان
بەتاڵ بوین لەدرۆی بێ وەعدتان کورد شەرمە هەر بانگەشەش بکاچونکە لەبەغدا کەس بەپیاویان نازانێ نوێنرەکان..بەزەلیلی دێنەوە…! هیوادارم کۆیلەی سەگ و سەگباب دەنگ بەم دوو حزبە نەدەن و عاقڵ بن و چیتر بەهۆی ئەمانەوە ئەوەندە عەزاب نەچێژین. سەبەبی بێ موچەیی و نادادی و مافیاگەری و دزی و چەتەگەریی، ئەو دوو حزبەن و بە پالپشتی کۆیلە بێ دین و ئیمانەکانیان.

👤
Live: 93 Today: 1,949 📊 Click Here