11 کیلۆمەتری دیکەی ڕێگەی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە دەکرێتەوە

11 کیلۆمەتری دیکەی ڕێگەی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە دەکرێتەوە

جار بینراوە: (231)

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ڕایگەیاند، کارەکانی قۆناغێکی نوێی پڕۆژەی ڕێگەی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە تەواو بووە و هەفتەی داهاتوو بە ڕووی هاووڵاتییاندا دەکرێتەوە.

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی قۆناغەکانی 2 و 3ـی پڕۆژەکەدا، کارەکانی 11 کیلۆمەتری دیکە لە ڕێگاکە تاوەکو ناوچەی کانی وەتمان بەکۆتا هاتووە.

لە ئێستادا تەنها کارە تەکنیکییە وردەکان و هێڵکاریی ڕێگاکە ماوە، کە بڕیارە تاوەکو هەفتەی داهاتوو تەواو ببن و بە فەرمی بخرێتە خزمەت شۆفێرانەوە.

پڕۆژەی دووسایدی دوکان – چوارقوڕنە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی ناوچەکە، کە بەگشتی درێژاییەکەی دەگاتە 36.5 کیلۆمەتر.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی زیاتر لە 243 ملیار دیناری بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە تەرخان کردووە.

بابەتى تر

👤
Live: 120 Today: 1,537 📊 Click Here