گەورەترین سەنتەری شێرپەنجەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سلێمانی بنیات دەنرێت

گەورەترین سەنتەری شێرپەنجەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سلێمانی بنیات دەنرێت

جار بینراوە: (66)

-


بەمەبەستی
ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان بۆ بنیاتنانی (نەخۆشخانەی هیوای گەورە) کە کورسیی
گەورەترین سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەخۆدەگرێت، وەفدێکی
فەرەنسیی گەیشتنە شاری سلێمانی
.

لە
سەرەتای سەردانەکەیاندا، وەفدە فەرەنسییەکە بۆ پارێزگای سلێمانی، نوسینگەی جێگری
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت
(CDO) و
نەخۆشخانەی هیوایان بەسەرکردەوە، بۆ بە مەبەستی تاوتوێکردنی دانانی پلانێکی تۆکمە
و ورد بۆ پڕۆژەکە،
دواتریش سەردانی ئەو زەوییەیان
کرد لە پارکی هەواری شار کە بڕیارە نەخۆشخانەکەی لەسەر بنیات بنرێت
.

لەم بارەیەوە،
بەڕێوەبەری نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونکردنەوەی لەسەر وردەکاریی
رێکارەکاندا و بەڵێنی پێشکەشکردنی ئاسانکاریی تەواویدا بۆ خێراکردنی مامەڵە
کارگێڕییەکان تا دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەکە
.

هاوکات بۆ
جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بۆردێکی پشتیوانی لە بەڕێوەبەری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی،
جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، رێکخراوی
CDO و کۆمپانیای دوارۆژ پێكهێنرا.

لای خۆیانەوە،
وەفدە فەرەنسییەکە ستایشی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی نەخۆشخانەی هیوایان کرد و
بەڵێنیاندا تەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ دەستپێکردنی بونیاتنانی نەخۆشخانەکە بە
پێی بەرزترین ستانداردە یەکان لە زووترین کاتدا
.

بابەتى تر


👤
Live: 56 Today: 1,834 📊 Click Here