کەشناسیی هەرێم پێشبینیی بارانبارین و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەک دەکات

کەشناسیی هەرێم پێشبینیی بارانبارین و هەورەبروسکە لە چەند ناوچەیەک دەکات

جار بینراوە: (67)

-


ئەمڕۆ
هەینی،
30ـی تشرینی یەکەمی 2026،
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بارانبارین بە پچڕپچڕی لە دهۆک و زاخۆ بەردەوام
دەبێت و درێژدەبێتەوە بۆ سلێمانی، هەڵەبجە، سۆران و ڕاپەڕین
.

بەپێی
راگەیەندراوەکە، ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت،
لە سەرەتادا بارانبارین بە پچڕ پچڕی لە سنووری پارێزگای
دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێ دەکات و پاشان کاریگەرییەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ
ناوچەکانی ئیدارەی سۆران، راپەڕین، پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، کە لە هەندێک
کاتدا بە شێوەی تاوەباران و هەورەبروسکە دەبێت
.

هاوکات ئاماژە
بەوە کراوه کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری هەرێم ئەگەری بارانبارین کەمتر
دەبێتەوە و لە کاتەکانی شەودا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت
. پلەکانی
گەرمایش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشەممە
.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی
:

·هەولێر36 :پلەی سیلیزی

·سلێمانی24 :پلەی سیلیزی

·دهۆک23 :پلەی سیلیزی

·هەڵەبجە27 :پلەی سیلیزی

·سۆران20 :پلەی سیلیزی

·پیرمام21 :پلەی سیلیزی

·چەمچەماڵ27 :پلەی سیلیزی

·زاخۆ23 :پلەی سیلیزی

·گەرمیان32 :پلەی سیلیزی

·حاجی ئۆمە ران 15 :پلەی
سیلیزی

بابەتى تر


👤
Live: 59 Today: 1,816 📊 Click Here