کابینە شەق و شڕەکە

کابینە شەق و شڕەکە

جار بینراوە: (1)

سەفەر علی حمە أمین

لەنێوەندی ئەو هەموو بانگەشە بێبنەما و دروشمە برەقە ڕاگەیاندنییانەی کابینەکەی مەسرور بارزانیدا کە ڕۆژانە باس لە «چاکسازیی گشتگیر»، «گەشەپێدانی ئابووری»، «دیجیتاڵکردنی دامودەزگاکان» و «تەلارسازیی نوێ» دەکەن، واقیعێکی ترسناک، قوڵ و شەرمەزارکەر بە بێدەنگی لەسەر زەمینەی ڕاستەقینەی هەرێمی کوردستاندا لە ڕووداندایە: بەتاڵبوونی ڕێکخراو، بەرنامە بۆ دێنراو و بەکۆمەڵی هەرێمەکە لە هێزی کار، گەنجان، ئەقڵە بلیمەتەکان و مێشکی بەهرەمەند. هەزاران گەنجی خاوەن بڕوانامە، پزیشک، ئەندازیار، پیشەوەر، و هێزی کارکەری کە دەبوو کۆڵەکەی بڕبڕەی پشتی بنیاتنانی ئابووری، پیشەسازی و داهاتووی ئەم وڵاتە بن، دوای ساڵانێک لە چاوەڕوانیی بێهودە، بێکاریی کوشندەی درێژخایەن، نادادپەروەریی سیستماتیک لە دامەزراندن، و دابەشکردنی دەرفەتەکانی ژیان لەسەر بنەمای مەحسوبییەت، خزمخزمێنە و وەفاداریی کوێرانە بۆ حیزب، ئەمڕۆ بە تەواوەتی گەیشتوونەتە بنبەست؛ بڕیاری کۆتایی دەدەن و تەواوی ئایندە، خەون و سەرمایەی تەمەنی خۆیان و خێزانەکانیان دەخەنە سەر دەستی قاچاغچییە بێبەزەیییەکان، تا لە ڕێگەی جەنگەڵە تاریکەکان و دەریا بەستەڵۆکەکانی ئەوروپاوە خۆیان لە ڕاستییە تاڵەکەی نیشتمان ڕزگار بپڕسێنن.

ئەم باری کەوتنە ڕێیە بەکۆمەڵە، تەنها «دیاردەیەکی کۆچکردن»ی ئاسایی، خواستێکی ئارەزوومەندانە یان گەڕانێکی سادە بەدوای ژیانێکی خۆشگوزەرانتردا نییە بەو شێوەیەی میدیا و بڵندگۆ فەرمییەکانی دەسەڵات هەوڵ دەدەن سووکی بکەن و وەک ئارەزوویەکی کەسی یان «فشارە دەرەکییەکان» بیپۆشن؛ بەڵکو ئەمە ڕاڕەوێکی بەکۆمەڵ و ڕاکردنێکی جەماوەرییە لە ژێر دەسەڵاتی سیستمێک کە بە ئەنقەست کەرامەت، خەون و ئایندی ڕۆڵەکانی خۆی پەکخستووە. کاتێک گەنجێک دەبینێت دوای ساڵانێک لە هەوڵ و ماندووبوونی ئەکادیمی یان پیشەیی، لە وڵاتی خۆیدا هیچ ڕێگەیەک بۆ گەشەکردن و ژیانێکی سەربەرزانە نییە مەگەر بە نۆکەرایەتی و بەستنەوەی کەرامەتی بە بارەگا حزبییەکانەوە؛ کاتێک دەبینێت خەونی دروستکردنی خێزان، کڕینی ماڵێک یان تەنانەت دابینکردنی بژێویی مانگانە بووەتە ئەستەمێکی نەهات لە سایەی بڕینی بەردەوامی مووچە، گرانیی بێئامانج و قۆرخکاریی تەواوەتیی بازاڕ لەلایەن کۆمپانیا سێبەرەکانی حیزبەوە، تووشی داڕمانی دەروونیی قووڵ دەبێتەوە و دەگاتە ئەو بڕوا بێبەزەیییەی کە مانەوە لەم مەملەکەتەدا تەنها بەهەدەردانی تەمەن، خنکاندنی بەهرەکان و مردنی هێواشە.

دەسەڵاتدارانی کوردستان بەم کارەساتە نیشتمانییە و بە داڕمانی دەروونیی نەوەی نوێ نەک هەر خەمبار نین، بەڵکو بە بێباکییەکی سارد و بێشەرمانەوە تەماشای بەتاڵبوونی شارەکان لە گەنجان دەکەن؛ چونکە لە هاوکێشە بچووک و تەسکەکانی حوکمڕانیی بنەماڵەییدا، گەنجی هۆشیار، خاوەن بڕوانامە و ناڕازی مەترسییەکی بەردەوامە بۆ سەر پەردەپۆشکردنی فەشەل و گەندەڵییەکان، لە کاتێکدا کۆچکردنی هەزاران گەنج لە مانگێکدا، فشاری بێکاری لەسەر بازاڕ و مەترسیی ئاڵۆزیی کۆمەڵایەتی لەسەر شەقام کەم دەکاتەوە. بەڵام ئەم حیساباتە حزبی و بیپێکە مەترسیدارە، حەقیقەتێکی زۆر گەورەتر و فەوتیارتر فەرامۆش دەکات کە دەرئەنجامەکەی داڕمانی سەرتاپایی کۆمەڵگەیە: ئەو وڵاتەی گەنجەکانی کۆچ دەکەن و هێزی کارەکەی تەواو بێئومێد دەبێت، جەستەیەکی مردووی چۆڵکراوە لە گیان و ڕۆح؛ سیستمێک کە نەتوانێت کەرامەت و نەوەی داهاتووی خۆی ڕاگرێت، پێش ئەوەی باڵاخانە شوشەییەکان و پڕۆژە ڕووکەشەکانی چاکسازییەکەی تەواو ببن، ئایندی خۆی بە زیندویی لەگەڵ هەر قاچێکی گەنجان کە سنوورە دەستکردەکان دەبڕێت، لەژێر زەویدا دەنێژێت.

بابەتى تر

👤
Live: 135 Today: 1,519 📊 Click Here