وەزیری نەوتی ئێران دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

-
مەکتەبی مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران،
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی موحسین پاک نەژاد، وەزیری
نەوتی ئێرانی پەسەند کردووە و حەمید بۆڤاردی وەک سەرپەرشتیاری نوێی وەزارەتەکە
دەستنیشان کردووە.
مەهدی طەباطەبایی، جێگری کاروباری یەکان
و راگەیاندن لە مەکتەبی سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس
ئاشکرای کرد، پزیشکیان بڕیاریداوە حەمید بۆڤارد، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای
نیشتمانیی نەوتی ئێران، بکاتە سەرپەرشتیاری وەزارەتی نەوت.
تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمی لەبارەی
هۆکارەکانی دەستلەکارکێشانەوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دێت
کە کەرتی نەوتی ئێران لەژێر گوشارێکی گەورەدایە بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییە
هەرێمییەکان و ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان.














Post Comment