وتەبێژی سۆسیالیست لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ محەمەدی حاجی مەحمود روونکردنەوە دەدات

وتەبێژی سۆسیالیست لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردن بۆ محەمەدی حاجی مەحمود روونکردنەوە دەدات

جار بینراوە: (369)

-

وتەبێژی پارتی
سۆسیال دیموكراتی كوردستان لەەوە یەكەمین لێدوانی لەبارەی فەرمانی
دەستگیركردنی سەرۆكی پارتەكەی دا و رایگەیاند كە ئەم بابەتە پەیوەستە بە
بارەگایەكی حزبەكەیانەوە، نەك بە خودی محەمەدی حاجی مەحموودەوە، بەڵام ”بابەتەكە
سیاسییە.”

ئەمڕۆ دووشەممە
2ی 11ی 2026، فەرمانی دەستگیركردن بۆ محەمەدی حاجی مەحموود لە میدیاكانەوە بڵاو
بووەوە كە فەرمانەكە لە لایەن دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ دەركراوە بەپێی یاسای
لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر موڵكی گشتی
.

لەمبارەیەوە د.
فەرهاد تۆفیق، وتەبێژی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان بۆ () وتی:
“بابەتی ئەم داوایە ی بە بارەگای پارتەكەمانەوە هەیە لە تەکیە، کە
ئەم بارەگایە کاتی خۆی حزبی سۆسیالیست لە حزبی بەعسی سەندووەتەوە، کەسێک خۆی بە
میراتگری حزبی بەعس دەزانێت با بێت وەری بگرێتەوە
.”

ڕوونیشی
كردەوە: ”ئەگەر هەر کاتێک لایەنی دیکە بارەگاکانیان ڕادەست بکەنەوە، مافیان هەیە
بە ئێمە بڵێن. هەروەها ئەوەی هەیە لە کوردستان خانووە بێتاپۆکان هەمووی تاپۆ
کراون، خێرە تەنیا ئەوانەی ئێمە تاپۆ ناکرێن؟
”

بە وتەی د.
فەرهاد، ”بابەتەکە سیاسییە و بیناکە لەسەر شەقامە، بۆیە ڕەنگە پرسەکە بازرگانیش
بێت، لەسەر ئەم پرسەش بەرپرسی مەڵبەندی ئێمە لە تەکیە چووەتە بەردەم دادگا و
ڕوونکردنەوەی داوە، بۆیە ئەمە سیاسییە
.”


👤
Live: 53 Today: 2,125 📊 Click Here