قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی راگرتنی ئۆتۆمبێلی لە گەراجەکاندا دیاری کرد

قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی راگرتنی ئۆتۆمبێلی لە گەراجەکاندا دیاری کرد

جار بینراوە: (36)

-


بابان
ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی نرخەکانی ڕاگرتنی
ئۆتۆمبێلی لە گەراجە جیاوازەکاندا راگەیاند و جەختی کردەوە، هەر خاوەن گەراجێک رێنماییەکان
پێشێل بکات، رووبەڕووی سزای دارایی دەبێتەوە کە لە
50هەزار دینارەوە دەست پێ دەکات تا دەگاتە پێنج ملیۆن دینار و لێسەندنەوەی مۆڵەت
.

بەپێی
راگەیەندراوەکە، نرخەکانی راگرتنی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەم شێوەیە
پۆلێن کراون،
گەراجی زەوی گڵ 1000 دینار،
گەراجی کۆنکرێت و سەرداپۆشراو
1,250 دینار، وە گەراجی داخراو 1,500 دینار،
پاش تێپەڕبوونی پێنج کاتژمێری یەکەمیش نرخەکان دەبنە دوو بەرامبەر،
هاوکات بەکارهێنانی شەقام و شۆستەکان بۆ ڕاگرتنی
ئۆتۆمبێل بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و دانانی کامێرای چاودێری لە تەواوی
گەراجەکاندا کراوەتە مەرجێکی
.

سەرۆکی
لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بەوەش دا، ئەم رێنماییانە لە ساڵی
2021ەوەبڕیاریان لێ دراوە و بەردەوام چاودێریی پابەندبوونی گەراجەکان دەکرێت، لە کۆتاییدا داوای لە هاووڵاتیان کرد لە کاتی بەدیکردنی
هەر سەرپێچییەکدا لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (07708677777) بکەن و سکاڵا تۆمار
بکەن
.

بابەتى تر


👤
Live: 40 Today: 1,757 📊 Click Here