هەولێر و بەغدا گفتوگۆکانیان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەی 2027 دەستپێکرد

-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ی ئەیلوولی 2026، لە شاری بەغدا شاندێکی تەکنیکیی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆبووەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2027.
تەوەرەی ی کۆبوونەوەکان تەرخانکراوە بۆ تاوتوێکردنی وردەکارییەکانی رەشنووسی بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2027، تاوەکو پشکی دارایی هەرێمی کوردستان و شایستە دەستوورییەکانی بە روونی لەناو رەشنووسەکەدا جێگیر بکرێن، پێش ئەوەی دەقەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت و بۆ پەسەندکردنی کۆتایی رەوانەی پەرلەمان بکرێت.
شاندە تەکنیکییەکەی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە بەڕێوەبەری ژمێرکاری، بەڕێوەبەری بەشی بودجە، راوێژکاری وەزارەتی دارایی و کۆمەڵێک لە پسپۆڕانی بواری دارایی، لە میانی دیدارەکانیاندا پێشنیاز و سەرنجەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ماف و شایستە داراییەکان دەخەنە روو.















Post Comment