هەردی سەڵاح: یەکێتی و پارتی دەتوانن هەرێم پێشبخەن یان بەهۆی خۆسەپێنییەوە لەناوی ببەن

هەردی سەڵاح: یەکێتی و پارتی دەتوانن هەرێم پێشبخەن یان بەهۆی خۆسەپێنییەوە لەناوی ببەن

جار بینراوە: (8)

-

ئەمڕۆ شەممە 4ی تەمووزی 2026، هەردی سەڵاح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لەپەڕەی فەرمی فەیسبووکی خۆی تیشکی خستە سەر دۆخی سیاسی هەرێم و یەکانی نێوان هەردوو حزبی دەسەڵاتدار.

هەردی سەڵاح رایگەیاند، کە لە هەرێمی کوردستان تەنیا دوو هێزی و یەکلاکەرەوە بوونیان هەیە کە ئەوانیش یەکێتی و پارتین. ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەم دوو هێزە هەم توانای ئەوەیان هەیە هەرێم بپارێزن و بەرەو پێشکەوتنی بەرن، هەمیش دەتوانن بەهۆی عینادی و ئەقڵیەتی خۆسەپێنی بەرامبەر یەکتری، هەرێمەکە رووبەڕووی لەناوچوون بکەنەوە.

ئەو پەرلەمانتارە جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە چیتر کات بەفیڕۆ نەدرێت و لایەنەکان پشت بە هێزە لاوەکی و کاتییەکان نەبەستن، بەڵکو دەبێت یەکێتی و پارتی رێک بکەون بۆ ئەوەی بە هاوبەشی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان بکەن.

هەردی سەڵاح لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد، کە پێویستە هەردوو حزب بەیەکەوە بڕیاردەری هەموو پرسەکان بن و بە هەمان شێوەش، پێکەوە بەرپرسیاریەتی لایەنە باش و خراپەکانی حوکمڕانی و بڕیارەکان لە ئەستۆ بگرن.

بابەتى تر

👤
Live: 154 Today: 1,424 📊 Click Here