نەوەیەکی ڕەخنەگر و بوێر

نەوەیەکی ڕەخنەگر و بوێر

جار بینراوە: (512)

ەکەی سەرۆک نێچیرڤان
بارزان لە یادی بیست ساڵەی زانکۆی کوردستان – هەولێردا، شایانی هەڵوەستە و تێڕامانێکی
جددی بوو.

ەکە کە لەسەر سێ کۆڵەکەی وەستابوو: ڕاشکاوی و دانپێدانان بە
هەڵەکان، باوەڕی قووڵ بە ڕۆڵی ڕەخنە، سپاردنی ئاییندە بە نەوەیەکی بوێر و ئازا نەک
گوێڕایەڵ و بێدهنگ، بە ڕاشکاوی پێی گوتین: ئێمە لەبەردەم قۆناغێکی یەکلاکەرەوەداین
و دەبێ نەخشەڕێی داهاتووی نیشتمانەکەمان لەنێوان مێژووی قوربانیدان و ئاڵنگارییەکانی
سەردەمی نویدا داڕێژین. نەخشەکەمان سەرناکەوێت ئەگەر لەسەر بنەمای هاندانی ڕەخنە،
دانپێدانان بە هەڵەکان و دوورکەوتنەوە لە خۆپەسەندی هەڵنەچنرابێت. بۆ ئەم ئەرکەش دەبێ
نەوەیەک پەروەردە بکەین کە ڕێزگرتن لە ڕابردوو و هزر و باوەڕی نەوەکانی پێشوو، هەرگیز
ناچار بە گوێڕایەڵی، بێدەنگی، کپوکڕی و ڕەزامەندیی کوێرانەى نهكات. ڕێزگرتن لە دەستکەوتەکان
نابێت دەمکوتكهرى ئیرادە بوێرەکان بێت، بەڵکو دەبێت ببێتە هاندەریان بۆ تێپەڕاندنی
ئەو دەستکەوتانە بەرەو باشتر. پەروەردەکردنی ئەو نەوە بوێر و ڕەخنەگرە، ئەرکی ی
زانکۆکانە.

هەمیشە مەیلی باو و بەهێز
ئەوەیە سیاسەتمەداران و دەسەڵاتداران، قەوارە و دامەزراوە و بڕیارەکانیان ڕاست و ڕهوان
و بێخەوش و دوور لە هەڵە وێنا بکەن. بەڵام ئارگۆمێنتی سەرۆک نێچیرڤان تەواو پێچەوانەی
ئەو مەیلە دەسەڵاتخواز و لەخۆڕازییەیە؛ ئەو ڕاشکاوانە جەخت دەکاتەوە کە قەوارەکان
و دامەزراوەکان بەوە بەهێز نابن خۆیان بێ هەڵە بنوێنن، بەڵکو بەهێزبوونیان بەرهەمی
دانپێدانانی هەڵە و هەوڵی ڕاستکردنەوەیە. شاردنەوەی کەمکووڕی سبەبکارە بۆ داڕمانی
کۆتایی، بەڵام ئیدراککردنی، سەرچاوەی ئەزموون و سەرکەوتنی کۆتاییە.

کاتێک سەرۆک نێچیرڤان
بارزانى دان بەوەدا دەنێت کە بڕیارگەلێک لە ڕابردوودا پێویستیان بە پێداچوونەوە هەبووە
و بەشێک لە کێشەکان دەستکردی خۆمان بوون، بەو ئاشکراگۆییە ژینگەیەکی فیکری دەڕەخسێنێت
کە تێیدا ڕەخنەگرتن نە وەک «هەڕەشە»، بەڵکو وەک فاکتەری خۆپاراستن، مانەوە و پێشکەوتن
تهماشا بکرێت. ئەم لۆژیکە قەناعەتی وایە پێشکەوتن بە پێداگریی بێبنەما نایەتە دی،
بەڵکو بە توانای سیستەم بۆ خۆڕاستکردنەوە دێتە دی.

بەخشینی پێگەیەکی بنیادنەر
و ڕێزلێگیراو بە ڕەخنە و پرسیار و ناڕهزايى، ڕاستەڕێترین ڕێگەیە بۆ پێشکەوتنی
کوردستان. گوتەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ڕەخنە هەڕەشە نییە بۆ سەر کوردستان، بەڵکوو
یەکێکە لە گەورەترین سەرچاوەکانی هێزی وڵات، دەکرێت ببێتە مانفێست و پشتگیرییەکی مەزن
بۆ ڕەخنە و ڕەخنەگرانی بنیادنەر.

گەکە پەیامێکی ڕوونى
ئاراستەی نەوەی نوێ کرد؛ نەوەیەک کە نەک تەنها خاوەنی ئازایەتیی پرسیارکردن بێت، بەڵکو
بوێریی ئەوەی هەبێت بە ڕوونی بڵێت: «هەڵەتان کرد». ئەم دیدە لۆژیکییە، نەوەی نوێ لە
ڕۆڵی “میراتگرێکی بێدەنگ” دەکاتە “بەرهەمهێن و داهێنەری ئاییندە”.

هیچ نەوەیەک ناتوانێت گشت کێشەکان لە قۆناغی خۆیدا
یەکلا بکاتەوە. ئەرکی نەوەی پێشوو دابینکردنی مانەوە و لەناونەچوون بوو، بەڵام ئەرکی
نەوەی نوێ بەدامەزراوەییکردنی وڵات، بەرهەمهێنانی ئاییندە و باوەڕهێنانە بەو لۆژیکەی
کە داهاتووی ئەم نیشتمانە بە چەقبەستوویی و پەرستنی ڕابردوو ناپارێزرێت، بەڵکو بە
قبووڵکردنی ڕەخنەی بنیادنەر، ڕووکردنە زانست و خۆڕاستکردنەوە، ئاییندە لە ئێستا
باشتر دەبێت.

28/09/2026

ەکانی تری نوسەر

ئەستێرەکان

بابەتى تر


👤
Live: 39 Today: 2,051 📊 Click Here