مەزڵوم عەبدی: پۆشاکی سەربازی دادەنێم و نەوتمان ڕادەستی دیمەشق کردووە

مەزڵوم عەبدی: پۆشاکی سەربازی دادەنێم و نەوتمان ڕادەستی دیمەشق کردووە

جار بینراوە: (9)

ـ

مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا، چەندین زانیاری هەستیار و بڕیاری نوێی لەبارەی داهاتووی سیاسی و سەربازیی ڕۆژئاوای کوردستان، یەکان لەگەڵ تورکیا و تێکەڵبوونەوە بە دەوڵەتی سووریا ئاشکرا کرد.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی تایبەتدا ڕایگەیاند، تەواوی سەرچاوە نەوتییەکانیان ڕادەستی وەزارەتی نەوتی سووریا کردووە.

ئاماژەی بەوە کرد، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کەمترخەمی هەبووە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاووڵاتییان.

ڕایشیگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا پۆشاکی سەربازی دادەنێت و بە ڕەسمی دەگەڕێتەوە سەر کاری سیاسی و لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە یەکان لەگەڵ تورکیا، مەزڵوم عەبدی وتی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لەنێوان ئێمە و تورکیا هەیە و ئاگربەست بەردەوامە، ئەگەر بارودۆخی سیاسی لەبار بێت، ڕەنگە سەردانی تورکیا بکەم، چونکە بەهێزبوونی ئەم یە لە بەرژەوەندی کورد، تورکیا و سوریادایە.

مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە لەوەی بڕیاریانداوە ببنە بەشێکی لە دەوڵەتی سووریا و بڕیارە لەم مانگەدا پرۆسەی تێکەڵبوونەوە بە تەواوی کۆتایی بێت.

وتیشی: پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی ڕەسمی خوێندن، کارنامەی یەکەم و ی دانوستانەکانمانە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، فەرماندەی هەسەدە باسی لە یەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان کرد و وتی: مان لەگەڵ هەولێر و سلێمانی زۆر باشە و لە هەموو کات زیاتر پێویستیمان بە پشتیوانیی هەرێمی کوردستانە.

مەزڵوم عەبدی هەروەها ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە خیانەتی ئەمریکا و ئەورووپا دەکەن و ڕوونی کردەوە، هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژی یەکەمەوە تەنها بۆ مەبەستی شەڕی دژی داعش لە ناوچەکە بوون و بۆ مەبەستی دیکە نەهاتوون.

مەزڵوم عەبدی سەبارەت بە دۆخی شێخ مەقسوود و گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب، ڕایگەیاند، لە ڕووی سەربازییەوە نەمانتوانی بەرگرییەکی باش بڕەخسێنین، کشانەوەشمان بۆ ڕێگری بوو لە خوێنڕشتنی زیاتر، بەڵام ئامانجمان هەمیشە پاراستنی ناوچە کوردییەکانە.

بابەتى تر

👤
Live: 156 Today: 1,258 📊 Click Here