لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تەرمی دوو کەس بەکوژراوی دۆزرانەوە

لە ناوچەی پیشەسازیی کەلار تەرمی دوو کەس بەکوژراوی دۆزرانەوە

جار بینراوە: (5)

-

لە ناوچەی پیشەسازیی قەزای کەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، تەرمی 2 هاوڵاتی کە شوێنەواری فیشەکیان پێوە دیار بوو دۆزرانەوە

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هەردوو قوربانییەکە هاوڵاتیی کوردن؛ یەکێکیان ناوی (محەمەد)ە و پیشەی وەستای چاککردنی ئۆتۆمبێلە لە ناوچەی پیشەسازییەکە، ئەوی دیکەشیان ناوی (سامان)ە کە شاگرد یان هاوڕێی بووە و هەردووکیان پێکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەوە رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار رایگەیاند، تەرمی هەردوو قوربانییەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکەیان بە مەبەستی ئەنجامدانی رێکارەکانی توێکاریی پزیشکی و گومان دەکرێت تاوانەکە لە شەوی رابردوودا ئەنجام درابێت.

هاوکات دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی رووداوەکە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی گەرمیان گەیشتوونەتە شوێنی تاوانەکە بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەڵگە و دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی، تا ئێستاش لایەنە دارەکان هیچ روونکردنەوەیەکی فەرمییان لەسەر دەستگیرکردنی تۆمەتباران بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتى تر


👤
Live: 144 Today: 1,292 📊 Click Here