كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لیستی دەنگدەران و وێستگەكانى دەنگدان بڵاودەكاتەوە

_
كۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق، لیستی دەنگدەران و وێستگەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025، بەتایبەتی ناردووە بۆ.
ئەمڕۆ پێنچشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لیستی دەنگدەران و وێستگەكانی دەنگدانی بۆناردووە، بەمەبەستی بڵاوكردنەوەی.
لە لیستەکەدا داتای ژمارەی دەنگدەران و وێستگەكانی دەنگدانی هەموو پارێزگاكانی عێراقی تێدایە، بە هەرێمی كوردستانیشەوە و ژمارەی دەنگدەران بەپێی لیستەكە 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەسە.
بەگوێرەی لیستەکە، لە شارەکانی هەرێمی کوردستان رێژەی دەنگدەران بەم شێوەیە دەبێت:
-هەولێر: یەک ملیۆن و 87 هەزار و 880 کەس دەتوانێت دەنگ بدات.
-سلێمانی یەک ملیۆن و 201 هەزار و 658 کەس دەتوانێت دەنگ بدات.
– 778 هەزار و 846 کەس کەس دەتوانێت دەنگ بدات.















Post Comment