قوباد تاڵه‌بانی‌ بۆ نامۆ فازڵ‌: تۆ چیتر ته‌نها پاڵه‌وانێكی ئاسایی نیت

قوباد تاڵه‌بانی‌ بۆ نامۆ فازڵ‌: تۆ چیتر ته‌نها پاڵه‌وانێكی ئاسایی نیت

جار بینراوە: (672)


قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا بۆ نامۆ فازڵ، پاڵهوانی كورد له هونهرهكانی شهڕ نووسیویهتی:

*خۆی دهڵێت ورهی له ئازایهتی و نهبهردیی پێشمهرگه وهرگرتووه. بهڵێ پاڵهوانهكانمان وره و وزه به یهكتر دهبهخشن.

*تهنیا داواكاریم له نامۆ ئهوهیه: تۆ چیتر تهنها پاڵهوانێكی ئاسایی نیت، بهڵكو نوێنهرایهتیی ئیراده و هێز و رهوشتی گهلهكهت دهكهیت له گۆڕهپانه نێودهوڵهتییهكاندا و خهریكه دهبیته پاڵهوانی ئهفسانهیی سهردهمهكهمان. 

*پاڵهوانه مهزنهكان رهنگه له یارییهكدا بدۆڕێن، بهڵام ههرگیز رهوشتی پاڵهوانێتی نادۆڕێنن و پارێزگاری له بهها بهرزهكانی گهلهكهیان دهكهن. 

*تكایه ببه بهو پاڵهوانه ئهفسانهییه.

👤
Live: 73 Today: 2,280 📊 Click Here