“سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ پاڵپشتی‌ بۆ سه‌رخستنی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌ربڕی‌”

“سه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ پاڵپشتی‌ بۆ سه‌رخستنی‌ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی‌ ئه‌مینداری یه‌كگرتوو ده‌ربڕی‌”

جار بینراوە: (1.1K)


نووسینگهی ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگهیاند كه ناوبراو دهستپێشخهرییهكی نیشتمانی به ئامانجی دهربازكردنی ههرێم پێشكهشی سهرۆكی یهكێتی كردووه، دهشڵێت: “سهرۆكی یهكێتی پاڵپشتی بۆ سهرخستنی دهستپێشخهرییهكهی ئهمینداری یهكگرتوو دهربڕی”.

نووسینگهی سهڵاحهدین محهممهد بههائهدین ئهمینداری گشتی یهكگرتووی ئیسلامی لهبارهی دیدارهكهی لهگهڵ بافڵ تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگهیاند: 

*ئهمڕۆ یهكشهممه سهڵاحهدین بههادین، ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، سهردانی دهباشانی كرد و لهلایهن بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانهوه پێشوازی لێكرا.

*ئهمینداری گشتیی یهكگرتوو دهستپێشخهرییهكی نیشتمانی و گشتگیری به ئامانجی دهربازكردنی ههرێم لهم قهیرانه چهقبهستوهی ئێستا و ڕهخساندنی زهمینهی تهبایی و گفتوگۆ پێشكهش به سهرۆكی یهكێتی كرد.

*سهڵاحهدین بههادین جهختی لهوه كردهوه كه درێژهكێشانی ئهم چهقبهستووییه زیانی گهوره به قهوارهی ههرێم دهگهیهنێت لهو دهرفهت و تهحهدیانهی له بهردهمدان و پێویسته ههمووان به دیدگایهكی بهرپرسیارانه هاوكار بن.

*سهرۆكی یهكێتی به پێزانین و بایهخێكی زۆرهوه لهم ههنگاوه خهمخۆرانهیهی ئهمینداری گشتیی یهكگرتووی ڕوانی و پاڵپشتیی خۆی بۆ سهرخستنی دهستپێشخهرییهكه دهربڕی.

*وهك یهكهم كاردانهوهی ئهرێنی و فهرمی بۆ بهدهمهوهچوونی پهیامهكه بڕیاریدا كه لهمڕۆوه تهواوی دهزگا میدیاییهكانی یهكێتی پابهند بكرێن به هێوركردنهوهی بارودۆخهكه و ڕاگرتنی ههر هێرش و شهڕێكی ڕاگهیاندن كه زیان به تهبایی سیاسی دهگهیهنێت.

👤
Live: 73 Today: 2,280 📊 Click Here