رەخنەی تاڵ و..ماستاوی شیرین !!

رەخنەی تاڵ و..ماستاوی شیرین !!

جار بینراوە: (1.3K)

لە دوای راپەڕین و هەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان، دیاردەیەکی زۆر ترسناک و مەترسی لە باشووری کوردستان سەری هەڵدا :

دەیان رۆژنامە نووس و نووسەرو توێژەرە و خاوەن بروانامەی دکتۆراو پرۆفیسۆرو کادر لە حزبە عیلمانی و ئیسلامی سیاسییەکان، بێ ئەوەی رێزی کەسایەتی خۆیان و رەوشتی پیشەکەیان بگرن، بە خۆبردنە پێشەوەو مامە حەمەیی بوون بە پاشکۆو سێبەری ئەم دەسەڵات دارانەی کورد .

بۆ ئەوەی ببن بە (مستەشار، بەرێوەبەری گشتی، پارێزگار، ئەندام پەرلەمان، جێگری وەزیر ،وەزیر)یاببن بە سەرکردەی حزب و مەکتەبی سیاسیی حزبەکان.

ئەم دەم و چاوە لەب لەبانە شانازی بە( ماستاو کردن و پۆستەکەیان و گیرفانی پڕیان و مۆدیلی ئۆتۆمۆبیلەکان و کۆشک و تەلارو باخەکان) یانەوە دەکەن، لە بەر ئەوەی ژیانیان لە گەڵ هاوڵاتیان دا، لە هەموو روویەکەوە جیاوازە .

سەرکردەی حزبەکان عەوداڵی ئەم کۆیلە و کەسێتی یە دووفاقانەن ،زۆربەی ئۆرگانەکانی حزب و کایەکانی حکومەتی هەرێم بەم ئینتیهازیانە پڕ بکەنەوە، هەردوولایان لە خاڵی ستراتیجی بەرژەوەندیی دەسەڵاتی تۆتالیتاریی دا یەک دەگرنەوە و تەواو کەری یەکترین .

دەیان لەو دەم وچاوانە، ئەکتەرێکی میکاڤیلین، چەند ساڵێک لەمەوبەر، سەرکردەی خاوەن بڕیاڕی شەڕی برا کوژی بوون، ئێستا بە زمان ێک دەدوێن ،بە سەلیە دەیان سەدان وشەو رستەی درۆو ماستا و لە میدیاکان دا هەڵدەڕێژیت.

چەندان کادری گۆڕان، بە درۆو فیشاڵ و قسەی زەبەلاح، رەخنەیان لە دەسەڵات دەگرت، زۆربەیان ئێستا بە شانازی بەوەوە دەکەن بوون بە راوێژکارو خاوەن پلەو پۆستی جیا جیا ی ئەو حزبانەی رەخنەیان لێ دەگرتن .

ئەرکی هەموو رۆژنامە نووس و نووسەرێک ئەوەیە ،وەک رەوشتی پیشەکەی بە زمانێکی لۆژیکانە، دەست بخاتە سەر برین و هەڵەکان، رەخنە لە دیاردەو کەم وکوڕی و کارە ناشیاوەکان بگریت.

بۆ ئەو قەڵەمانەی بۆ خزمەتی بەرژەوەندی گشتی دەنووسن ، و نوسینەکانیان بە نەشیاو دابنرێ.

بەڵام ئەو لەشکرە رۆژنامەنووسەر و نووسەروخاوەن نامە ی دکتۆراو پرۆفیسۆر و کادرە ماستاو چیانە، مامە حەمەیی و درۆیان بۆ دەکەن، جێ ی متامەنە و باوەڕپێکراویان بێ

درۆو فێڵ و سیناریۆو فیشاڵەکانیان ،شیاو بێ.

بۆ رەخنەگرتن بۆ خزمەتی بەرژەووندی تاکی کورد ناڕەواو تاڵ بێ، ماستاو کردن و مامە حەمەی بۆ دەسەڵاتداران رەواو شیرین بێ.

بابەتى تر


👤
Live: 95 Today: 1,929 📊 Click Here